هەواڵ

رۆژهات گرێبه‌ستى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ سویدییه‌كه‌ى تازه‌كرده‌وه‌

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport

رۆى سێڤگیلى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد گرێبه‌ستى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ سویدییه‌كه‌ى تازه‌كرده‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ ساڵى نوێى خوله‌كانى تۆپى پێى ئه‌و وڵاته‌.

پاش به‌ڕێكردنى ساڵێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ (2020)دا له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناكا ئیلیریا-ى سویدى له‌خولى پله‌ چوارى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید كه‌ تیایدا یانه‌كه‌یان به‌پله‌ى یه‌كه‌مى بۆ خولى پله‌ سێى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى (2021) سه‌رخست، رۆى سێڤگیلى ناوه‌ڕاستكارى كوردى سوید گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ناكا ئیلیریا نوێ كرده‌وه‌.

ئه‌م یاریزانه‌ كورده‌ كه‌ ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ له‌لێدوانێكى كورتدا هه‌واڵى درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ (كورد سپۆرت) پشتڕاست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ بۆ ساڵى 2021ى داهاتوو ئاماده‌یه‌ بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى و هه‌موو تواناكانى خۆشى ده‌خاته‌ گه‌ڕ تا یانه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه‌وه‌ خولى پله‌ دووى یانه‌كانى سوید.

رۆى سێڤگیلى یاریزانى لاوى كوردى باكوورى كوردستان كه‌ ئه‌زموونى یاریكردنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یانه‌ى سویدى و توركیدا هه‌یه‌، بۆ یه‌كه‌مجار مانگى كانوونى دووه‌مى 2020 په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ناكا ئیلیریا كرد و به‌ژماره‌ درێسى 7 له‌هێڵى ناوه‌ند به‌شدارى له‌ 15 یارى یانه‌كه‌دا كرد و توانى 21 گۆڵ تۆماربكات و یارمه‌تیشى بدات له‌گه‌یشتن به‌خولى پله‌ سێى یانه‌كانى سوید.

*بیۆگرافیا:
-ناو: رۆژهات هه‌یبه‌ت سێڤگیلى.
-به‌ (رۆى سێڤگیلى) ناسراوه‌.
-رۆژى له‌دایكبوون: 7-10-1992.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى دیار به‌كر/ باكوورى كوردستان.
-شوێنى نیشته‌جێبوون: شارۆچكه‌ى سودێرمالم/ ستۆكهۆڵم-سوید.
-خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى توركى و سویدییه‌.
-باڵاى: 170 سم.
-كێش: 69 كگم.
-یانه‌: ناكا ئیلیریا/ سوید.
-هێڵى یارى كردن: ناوه‌ند.
-شوێنى یارى كردن: باڵى راست.
-ژماره‌ى درێس: 10.
-ماوه‌ى بۆند: 1 ساڵ.

-ئه‌و تیمانه‌ى له‌پێشوودا یارى تێدا كردووه‌: ئه‌كادیمیاى یانه‌ى ئایك سۆلنا ستۆكهۆڵم-ى سوید، یانه‌ى نه‌ورۆز/ سوید، یانه‌ى تیریسۆ ئێف ئێف/ سوید، یانه‌ى ڤارنامۆ ئاى ئێف/ سوید، یانه‌ى ئه‌كرۆ پۆلیس ئاى ئێف/ سوید، یانه‌ى دێرسیم سپۆر/ توركیا، یانه‌ى هالیده‌ ئه‌دیب ئادیوا/ توركیا، یانه‌ى نه‌ورۆز/ سوید، یانه‌ى ڤارمدۆ ئاى ئێف/ سوید، یانه‌ى نه‌ورۆز/ سوید).

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close