بهگۆڵێكى كاپتنه كرماشانییهكه تیپى خانمانى وچان كوردستان سێ خاڵى تری كۆكرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هێرشبه‌ر و كاپتنه كرماشانییهكهى تیپى خانمانى یانه‌ى وچان كوردستان-ى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌گۆڵێك سێ خاڵى بۆ نوێنه‌رى كوردان له (13)یه‌مین خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران كۆكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25-12-2020 تیپى خانمانى یانه‌ى وچان كوردستان خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێرانى وه‌رزى 2020-2021، له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه و له‌گروپى دووه‌مى تیپه‌كاندا له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (مه‌له‌ك نیا) له‌شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان میواندارییان له‌تیپى خانمانى یانه‌ى مه‌لوان به‌نده‌ر ئینزلى خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه كرد و سه‌ره‌نجامیش له‌یارییه‌كى به‌هێز و پڕڕكابهریدا توانییان بهگۆڵێكى بێوه‌ڵام براوه‌بن و چواره‌م بردنه‌وه له‌خوله‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و پێگه‌ى خۆیان له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبهنجى گروپه‌كه‌یان باشتربكه‌ن.

ئه‌م بردنه‌وه به‌نرخه به‌و تاكه گۆڵه به‌دیهات كه هێرشبه‌ر و كاپتنى تیپه‌كه (زه‌هرا قه‌نبه‌رى) كرماشانى له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تۆمارى كرد و توانى سێ خاڵى گرنگ له‌یه‌كێك له‌تیپه به‌هێزه‌كانى گروپه‌كه‌یان بۆ یانه‌كه‌یان كۆبكاته‌وه و گۆڵى نۆیه‌مى خۆشى له‌خوله‌كه‌دا تۆماربكات و پێگه‌ى خۆشى له‌پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه باشتربكات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه تیپى خانمانى یانه‌ى وچان كوردستان ئێستا به 12 خاڵ له 5 یارى (4 بردنه‌وه و 1 دۆڕاندن) و 16 گۆڵى كردووه و 5 گۆڵى لێكراوه و 11 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه و له‌پله‌ى دووه‌مى گروپى دووه‌مى تیپه‌كانى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران دایه.

شایه‌نى باسه زه‌هرا قه‌نبه‌رى خانمه هێرشبه‌رى كوردى كرماشانى و كاپتنى یانه‌ى وچان كوردستان كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه، تائێستا له‌وه‌رزى 2020-2021ى خولى تۆپى پێى كه‌وسه‌رى خانمانى یانه‌كانى ئێران له‌هه‌ر پێنج یارى تیپه‌كه‌یدا توانیویه‌تى گۆڵى خۆى تۆماربكات و ئێستا خاوه‌نى 9 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵه له 5 یارى و 450 خولهك یاریكردن و له‌پێشه‌نگى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه‌ش دایه.
