فه‌رمی: بڕوا نورى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتدى ئیندۆنیسیایی درێژكرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ئه‌زموونى كوردى سوید گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى پاڵه‌وانى دواخولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا درێژكرده‌وه.

دواجار به‌ر كۆتاییهاتنى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به پێنج رۆژ، بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى پیشه‌گه‌رى كورد گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی تازه‌كرده‌وه و بۆ ساڵى داهاتوو له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا و خولى تۆپى پێى جامى یه‌كێتى ئاسیا نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كه ده‌كات.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاپتن بڕوا نورى ته‌مه‌ن 33 ساڵ و یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراقی له‌باره‌ى پرسى مانه‌وه و رۆیشتنى له‌یانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى به (كورد سپۆرت) راگه‌یاند كه ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی به‌رده‌وام ده‌بێت.

بڕوا نورى ساڵى 2018 له‌یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى وه‌ك گرانترین یاریزانى یانه‌كه و خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا روویكرده یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌شدارى له (55) یاریدا كردووه و (43) یارى له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى ئیندۆنیسا، (4) یارى له‌خولى جامى یانه‌كانى ئیندۆنیسیا، (3) یارى له‌جامى سه‌رۆكى ئیندۆنیسیا، (2) یارى له‌خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا، (3) یارى له‌جامى یه‌كێتى ئاسیا.

شایه‌نى باسه بڕوا حیكمه‌ت نورى خۆى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ساڵى 1987 له‌شارى ورمێى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له‌ئاواره‌یی له‌دایكبووه و دواتر له‌وڵاتى سوید گه‌وره بووه و له‌وێ ژیان به‌سه‌رده‌بات و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی و سویدى هه‌یه و تائێستا له‌سوید بۆ یانه‌كانى (ڤاسالۆند، ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم، ئهتڤیدابێرگز، ڤاسبى یۆنایتد، گرۆندالس، دالكورد، ئۆسترسوند) و له ئیندۆنیسیا-ش بۆ یانه‌ى (بالى یۆنایتد) یاری كردووه.
