ئه‌یاز و هاوڕێكانى بردنه‌وه‌یه‌كى تر و پێشه‌نگییان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى بردنه‌وه‌یه‌كى تر و پێشه‌نگی خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا-یان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى.
رۆژى 27-12-2020 یانه‌ى توزلا سپۆر له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 16ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا-ى وه‌رزى 2020-2021دا، له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (شاره‌وانى توزلا)ى ئیسته‌نبوڵ میوانداریی له‌یانه‌ى ئالتینۆردو-ى ئه‌زمیر كرد و له‌كۆتایی ئه‌م دیداره‌شدا توانى به‌ئه‌نجامى 4-1 براوه‌بێت و به سێ خاڵى تر‌ى خوله‌كه بگات و بگاته‌وه پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ش.

ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاو و پیشه‌گه‌رى كوردى ئه‌ڵمانیا و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى یه‌كه‌مى سوریا له‌نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد كه یانه‌كه‌ى 2-1 له‌پێشه‌وه‌بوو، پاش ئه‌وه توانییان دوو گۆڵى تریش لهمیوانهكهیان بكه‌ن و به‌ئه‌نجامى 4-1 براوه‌بن كه گۆڵى چواره‌مى یانه‌ى توزلا سپۆر، خۆى له‌خوله‌كى 90+3دا تۆمارى كرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى توزلا سپۆر كه ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد یارى بۆ ده‌كات، به 30 خاڵ له 15 یارى (9 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوون و 3 دۆڕاندن) و 27-20 گۆڵ و 7+ گۆڵ گه‌یشته‌وه به‌خانه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه و یارییه‌كى دواخراویشى ماوه ئه‌نجامی بدات.

شایه‌نى باسه ئه‌یاز عوسمان ته‌مه‌نى 26 ساڵه و له‌شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و تائێستا له‌كۆى 15 یارى یانه‌ى توزلا سپۆر له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا له 11 یاریدا 691 خولهك به‌شداربووه و توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆمار و 1 گۆڵى تریش سازبكات.