ڕێنمایی

چۆن دەبیتە گۆڵپارێزێكی نموونەیى

ئامادەكردنی دیدار حامید حەسەن*
*گۆڵچی پێشووی هەڵبژاردەی کوردستان و یانەی هەولێر

گۆڵپارێز بەیەكێك لە گرنگترین یاریزانەكانی یانەیەك دادەنرێت زۆرجار بەكۆڵەكەی یانەكە دەناسرێت گۆڵپارێز وەك ئەوە نیە كە ئێمە بیری لێ دەكەینەوە ھەرگیز كاری گۆڵپارێزی ئاسان نیە بگرە قورسترین ئەركە لە تۆپی پێدا ھەمیشە و بەردەوام زەختت لەسەرە لە یاریگادا دەبێت گۆڵپارێز چی بكات بۆ ئەوەی ھاوسەنگی خۆی لە یاریگادا بپارێزێت.

‎من لێرەدا چەند خاڵێكتان بۆ باس دەكەم ھەم كەمیك ئامۆژگاریە ھەم كەمێك ڕاھێنانە كە ئەنجامی بدە دەبیتە یەكێك لە گۆڵپارێزە نموونەیەكان:
‎١- دەبێت بەھێز بیت.
‎٢- دەبێت بوێر بیت.
٣- دەبێت كاردانەوەی بەهێز بێت (رد الفعل).
‎٤- دەبێت لە ڕووی توانای جەستەییت تەواو ئامادە بێت.
‎٥- دەبێت گۆڵچی وەك سەركردە خۆی بێتە پێش چاو ناكرێت وەك سەربازی وون بێت دەبێت بە ھەڵمەت بێت.
‎٦- گۆڵپارێز دەبێت پەیوەندی خۆی و بەرگریكارانی ڕێك بخات چوونكە ئەمە یەكێكە لە گرنگترین كارەكان كە بیكات دەبێت وەك كاپتنێك بێت بۆ بەرگریكارەكانی ھاوڕێكانی.
٧- گۆڵپارێز دەبێت پەرچەكداری بەھێزی ھەبێت بۆ ھێرشبەرەكانی دژی.
‎٨- ڕۆژانە بە بەردەوامی ڕاھێنان لەسەر ئەوە بكە چۆن دەستت بەھێز دەبێت.
‎٩- لە كاتی مەشق كردن ١٠ خوولەك تەنھا ڕاھێنانی تۆپی بەرز بكە.
‎١٠- لە كاتی مەشق كردن ھەوڵ بدە نێوان و خۆت و ڕاھێنەرەكەت ٢ مەتر بێت بۆ ئەوەی لێك تێگەیشتنی تەواو ھەبێت لە نێوانتاندا.
‎١١- ڕاھێنان كردن بە قاچت یەكێكە لە خاڵە گرنگەكانی گۆڵپارێز.
‎١٢- ھەوڵ بدە لە كاتی یاركردن ھەمیشە دەروونت ئارام بكە بیر لە ھیچ شتێك مەكەوە ھەوڵ بدە زەختی ھاندەر یاخوود تیمی بەرامبەر لەسەر خۆت مەھێڵە.
‎١٣- گرنگترین خاڵی گۆڵپارێز ئەوەیە بەرگریكارەكانی پێ خۆی ڕێك بخات بە جۆرێك بتوانێت ئەو زەختەی لەسەریەتی نەیھێڵێت.