له‌سوید كورده‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان تیمه‌كانیان گه‌یانده كه‌نارى سه‌ركه‌وتن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید هه‌ریه‌كه له(ئاریان مسته‌فا و لوقمان موراد و دانا كوهى و دڵدار كالیسكان)ى یاریزانانى كوردى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان تیمه‌كانیان گه‌یانده كه‌نارى سه‌ركه‌وتن
*گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ى باكوور دووه‌م گۆڵى خۆى كرد
رۆژى 27-12-2020 به‌شێك له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 15ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى فوتساڵى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید بۆ وه‌رزى 2020-2021 ئه‌نجامدران و تیایدا تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئۆریبرۆ (ئۆریبرۆ فوتساڵ كلوب) به‌به‌شدارى گۆڵپارێزى كوردى باكوور (دڵدار كالیسكان) لهمیوانداریكردنى تیمى فوتساڵى یانه‌ى سكۆفتهبینس سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا كاتێك له‌هۆڵى گامالا به‌ئه‌نجامى 8-4 لێى برده‌وه و پشكى دڵدار-ى گۆڵپارێز تۆماركردنى گۆڵی 4-0 تیمه‌كه‌ى بوو له‌خوله‌كى 13دا، به‌مه‌ش دڵدار كالیسكان-ى گۆڵپارێزى كورد له‌پێنجه‌م یارى خۆیدا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى، توانى دووه‌م گۆڵیش له‌م وه‌رزه‌دا تۆماربكات و تیمهكهشى به 16 خاڵ له 15 یاریدا له‌خانه‌ى هه‌شته‌مى خوله‌كه شوێنى بكاته‌وه.

*دوو یاریزانه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا گۆڵى خۆیان هه‌بوو
له‌لایه‌كى تره‌وه تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئه‌تله‌تیك ئیسكلستونا به‌به‌شدارى هه‌ردوو یاریزانى كورد (لوقمان موراد/ كوردى رۆژئاوا) و (دانا كوهى/ كوردى رۆژهه‌ڵات) له‌هۆڵى تۆماس ئه‌رینا بووه میوانى تیمى سترێنگنێس و ئه‌نجامى كۆتایی یارییهكهشى 6-3 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه و هه‌ریه‌كه له دانا كوهى و لوقمان موراد له‌خوله‌كه‌كانى 23 و 32 گۆڵه‌كانى 4-1 و 5-2یان بۆ تیمه‌كه‌یان تۆماركرد.
ئێستا دانا كوهى له 3 یاریدا 1 گۆڵى هه‌یه و لوقمان موراد-یش 20 گۆڵى له 14 یاریدا تۆماركردووه و تیمهكهشیان له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دایه به 33 خاڵ له 15 یارى.


*كورده‌كه‌ى باشووریش دوو گۆڵى تر‌ى تۆماركرد
تیمى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس كه ئاریان مسته‌فا-ى یاریزانى كوردى باشوور له‌ڕیزه‌كانیدا یارى ده‌كات، له‌هۆڵى لوندباى ستراند بووه میوانى تیمى فوتساڵى یانه‌ى تۆرسلاندا و سه‌ره‌نجامیش بهئهنجامێكى گه‌وره 9-3 شكستیان به‌تیمى خاوه‌ن خاك و میواندار هێنا و پشكى ئاریان له‌م بردنه‌وه گه‌وره‌یه‌دا تۆماركردنى گۆڵه‌كانى سێیه‌م و حه‌وته‌مى تیمه‌كه‌ى بوو له‌خوله‌كه‌كانى 12 و 25دا، به‌م دوو گۆڵه‌ش ژماره‌ى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 5 گۆڵ له 15 یاریدا و تیمى فوتساڵى یانه‌ى بۆراس-یش به 24 خاڵ له 15 یاریدا پێگه‌ى خۆى له‌پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا جێگیركرد.
