كچانى عاموودێ بهبردنهوهیهكى تر كۆتاییان بهیارییهكانى قۆناغى یه‌كه‌م هێنا

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى عاموودێ پاڵه‌وانى وه‌رزى پێشووى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا بهبردنهوهیهكى تر كۆتاییان بهیارییهكانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى ئه‌م وه‌رزه (2020-2021) هێنا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-12-2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م و كۆتایی قۆناغى یه‌كه‌مى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021دا، كه یارییه‌كانى له‌سه‌ر یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق به‌ڕێوه‌ده‌چن، تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ-ى خاوه‌ن پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى لهدوایارى خۆیدا رووبه‌ڕووى تیپى كچانى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى شارى دیمه‌شق بوونه‌وه و سه‌ره‌نجامیش 4-2 براوه‌بوون و چواره‌م بردنه‌وه‌ى خۆیان به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر به سێ یه‌كسانبوون و یه‌ك دۆڕاندن.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ كۆتاییهات و هه‌ریه‌كه له‌كچه یاریزانانى یانه‌كه (مه‌نال حاجى و سه‌مه‌ر شێخ به‌كر و میسلون مه‌حفوز) تۆماریان كرد و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا (مه‌نال حاجى) توانى گۆڵى چواره‌مى یانه‌كه‌ى و دووه‌مى خۆى له‌یارییه‌كه‌دا تۆماربكات و له‌به‌رامبه‌ردا تیپى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده توانى گۆڵێكى تر بكات و ناوبژیوانیش فیكه‌ى كۆتایی و بردنه‌وه‌ى 4-2ى بۆ تیپه‌كه‌ى كوردان لێدا.

به‌م بردنه‌وه گه‌وره و به‌نرخه‌ش، تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ به 15 خاڵ له 8 یارى (4 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و (17-11) گۆڵ و (6+ گۆڵ)، به‌جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیپى یانه‌كانى خاپوور و جه‌رمانا هه‌ر له‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه، به‌ڵام پێگه‌ى خۆى باشتركرد.
*پێكهاته‌ى كچانى عاموودێ
له‌م یارییه‌دا تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ، به‌م پێكهاته و پلانه (4-3-3) یارى كرد:
*گۆڵپارێز: 1-چیان حسێن.
-به‌رگریكاره‌كان: 24-میرهند ده‌هام، 11-بارین ئۆسۆ، 20-ئایه یوسف، 14-سیدرا ره‌سوڵ.
-ناوه‌ڕاستكاره‌كان: 4-ئالا ئه‌حمه‌د، 8-میرنا ئهلحهلهبى، 21-هه‌له‌ز حاجى.
-هێرشبه‌ره‌كان: 17-میسلون مه‌حفوز، 10-مه‌نال حاجى، 7-سه‌مه‌ر شێخ به‌كر.

*ریزبه‌ندى تیپه‌كانى یه‌كه‌م تا پێنجه‌مى خوله‌كه:
1-مهحافهزهى حومس: 7 یارى، 6 بردنه‌وه، 1 دۆڕاندن، (26-4) گۆڵ/ 18 خاڵ.
2-شورته‌ى حه‌ما: 8 یارى، 5 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 2 دۆڕاندن، (17-9) گۆڵ/ 16 خاڵ.
3- خاپوور: 7 یارى، 4 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، (11-4) گۆڵ/ 15 خاڵ.
4-جه‌رمانا: 8 یارى، 4 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن، (25-11) گۆڵ/ 15 خاڵ.
5-عاموودێ: 8 یارى، 4 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن، (17-11) گۆڵ/ 15 خاڵ.