ساڵى ماته‌م و له‌ده‌ستدانى پاڵه‌وانه كورده‌كه

كاروان قه‌سرێ
ساڵى 2020 به‌گشتى بۆ هه‌موو جیهانیان ساڵی ماته‌م و له‌ده‌ستدانى ئازیزانیان بوو، بۆ ئێمه‌ى كوردیش هه‌روابوو، جگه له‌وه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا-وه خۆشه‌ویسته‌كانمان له‌ده‌ستدا، دوور له‌په‌تاى كۆڕۆنا له‌بوارى وه‌رزشدا میلله‌تى كورد یه‌كێك له‌پاڵه‌وانه جیهانی و ئۆڵۆمپییهكانى له‌ناكاو له‌ده‌ستدا كه پاڵه‌وانى كورد و شارى شنۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان (سیامه‌ند ره‌حمان) بوو كه به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه رۆژى 1ى ئازارى 2020 له‌ته‌مه‌نى 31 ساڵیدا ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كى لێكردین و كۆچهكهشى هه‌موو جیهانى تووشى شۆك كرد.

لێره‌وه له‌كۆتایی ساڵى ماته‌مدا سه‌رى رێز و وه‌فا بۆ ئه‌م پاڵه‌وانه كورده و هه‌موو كۆچكردووه‌كان داده‌نوێنین و به‌مبۆنه‌یه‌وه وێنه‌ى سه‌ر گڵكۆى كاكه سیامه‌ند ره‌حمان بڵاوده‌كه‌مه‌وه و ئاماژه به دیارترین ئه‌نجامه‌كانى پاڵه‌وانه كۆچكردووه‌كه‌ى كورد ده‌كه‌م كه به‌ده‌ستهێنانى 8 میدالى زێڕه له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا:

-پارائۆڵۆمپیادى له‌نده‌ن 2012: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پارائۆڵۆمپیادى ریۆدى جانیرۆ 2016: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پارائاسیادى گوانژۆ 2010: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پارائاسیادى ئینچیۆن 2014: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پارائاسیادى جاكارتا 2018: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پاڵه‌وانێتى جیهان/ دوبه‌ى 2014: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پاڵه‌وانێتى جیهان/ مه‌كسیكۆ 2017: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
-پاڵه‌وانێتى جیهان/ نورسوڵتان 2019: پله‌ى یه‌كه‌مى (میدالى زێڕ).
29-12-2020
