كچانى خاپوور یارى لوتكه‌یان برده‌وه و بوونه پاڵه‌وانى قۆناغى یه‌كه‌م

سه‌نگه‌ر زرار-Kurd Sport
تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور-ى كوردان ئه‌مڕۆ له‌یارى لوتكه‌ى دواههفتهى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریادا شكستى به‌یانه‌ى موحافه‌زه‌ى حومس-ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى هێنا و خۆى بووه پاڵه‌وانى قۆناغه‌كه.

ئه‌مڕۆ 29-12-2020، له‌شارى دیمه‌شق دوایارى قۆناغ یه‌كه‌مى دووه‌مین خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2020-2021 له‌سه‌ر یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى فه‌یحا له‌نێوان هه‌ردوو تیپى كچانى یانه‌كانى موحافه‌زه‌ى حومس-ى یه‌كه‌م به 18 خاڵ و خاپوور-ى سێیه‌م به 15 خاڵ ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێز و پڕ له‌كێبڕكێ كه تیایدا یاریزانانى هه‌ردوولا پێشكه‌شیان كرد، تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور بهگۆڵێكى بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا كه كچه یاریزانى تیپه‌كه (سه‌میره دیبۆ) تۆماری كرد.

به‌م بردنه‌وه به‌نرخه له‌خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى، تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور بوونه 18 خاڵ له 8 یارى (5 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون) و (14-4 گۆڵ) و (8+گۆڵ) پله‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌یان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ركرد.

شایه‌نى باسه تیپى كچانى یانه‌ى عاموودێ-ى كوردان و پاڵه‌وانى یه‌كه‌م خول له‌وه‌رزى 2019-2020دا، له‌م قۆناغه‌دا له‌پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خولى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوریا دایه.
*پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور:
بۆ ئه‌م یارییه پێكهاته‌ى تیپى كچانى یانه‌ى خاپوور بریتیبوون له (ئالین عه‌لى، گۆڵستان عومه‌ر، ره‌هف حسێن، ئه‌ڤین حسێن، عهمشهت محه‌مه‌د، ره‌شا ره‌مه‌زان، ئاهین محه‌مه‌د، دڵناى ئیسماعیل، فریال ئه‌حمه‌د، سه‌میره دیبۆ، ئایه محه‌مه‌د).

*ریزبه‌ندى تیپه‌كانى خوله‌كه:
ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م تیپه به‌شداره‌كانى خوله‌كه پاش كۆتاییهتنى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خوله‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
