گۆڵێكى تر‌ى به‌هره‌مه‌نده ههمهوهندییهكه له‌خولى قه‌ته‌رى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره به‌هره‌مه‌نده ههمهوهندییهكهى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌یدا له‌خولى غاز قه‌ته‌ر بۆ تیپى دووه‌مى یانه‌كان (ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ) توانى گۆڵێكى تر بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات.

ئه‌مڕۆ 29-12-2020 ته‌واوى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌یه‌م له‌قۆناغى یه‌كه‌مى خولى غاز قه‌ته‌رى وه‌رزى 2010-2021 بۆ تیپه‌كانى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵى یانه‌كانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدران و له‌یارییه‌كى تاكه‌لایه‌نه و پڕ لهگۆڵدا تیپى دووه‌مى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى رامى سوهه‌یل هه‌مه‌وه‌ندى له‌سه‌ر یاریگاى (حه‌مه‌د ئهلكهبیر)ى تایبه‌ت به‌یانه‌ى عه‌ره‌بى به‌نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ (6-0) له‌تیپى دووه‌مى یانه‌ى ره‌یان-ى برده‌وه و پشكى یاریزانه به‌هره‌مه‌نده ههمهوهندییهكه تۆماركردنى گۆڵى دووه‌مى تیپه‌كه‌ى بوو له‌خوله‌كى 26ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى رامى هه‌مه‌وه‌ندى توانى پارێزگاریی له‌پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خوله‌كه بكات به 24 خاڵ له 10 یارى (8 بردنه‌وه و 2 دۆڕاندن) و (30-9 گۆڵ) و (21+گۆڵ).

رامى ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه كوڕى سوهه‌یل سابیر عه‌لى هه‌مه‌وه‌ندى گۆڵپارێزى كوردى كه‌ركوكى و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق-ه، له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 99 یارى بۆ تیپى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى قه‌ته‌رى ده‌كات و له‌خولى ئه‌م وه‌رزه‌ى غاز قه‌ته‌ردا توانیویه‌تى6 گۆڵ له 7 یاریدا بۆ تیپه‌كه‌ى تۆماربكات.