میركۆ یه‌كه‌م گۆڵى خۆی له‌سوپه‌ر لیگدا تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا (سوپه‌ر لیگ)دا تۆماركرد.
له‌توركیا و له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 15ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌م وڵاته بۆ وه‌رزى 2020-2021دا، هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى یانه‌ى هاتاى سپۆر-ى توركى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌یان بهئهنجامێكى گه‌وره (6-0) به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى و ئه‌میش گۆڵى شه‌شه‌م لهدواخولهكى یارییه‌كه‌دا تۆماركرد كه یه‌كه‌م گۆڵى بوو له‌خوله‌كه‌دا تۆمارى بكات.

رۆژى 29ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 یانه‌ى هاتاى سپۆر كه میركان ئایدن (میركۆ)ى هێرشبه‌رى پیشه‌گه‌رى كورد یارى تێدا ده‌كات، له‌شارى ئه‌نتاڵیا بووه میوانى یانه‌ى ئه‌نتاڵیا سپۆر و سه‌ره‌نجامیش گۆڵبارانى یانه‌ى خاوه‌ن خاكی كرد و به شه‌ش گۆڵى بێوه‌ڵام لێی برده‌وه و به 24 خاڵ له 14 یارى (7 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (20-16 گۆڵ) و یارییه‌كى دواخراوه‌وه گه‌یشته پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه.

میركان ئایدن-ى ته‌مه‌ن 33 ساڵ و هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى باكوور و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى له‌خوله‌كى 88دا به‌درێسى ژماره 20 به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد و له‌خوله‌كى 90دا توانى شه‌شه‌م گۆڵى یانه‌ى هاتاى سپۆر تۆماربكات و به‌مه‌ش بووه خاوه‌ن یه‌كه‌م گۆڵى سوپه‌ر لیگ له‌كۆى 7 یاری كه به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ له‌سه‌رجه‌میاندا 79 خولهك یاری كردووه.

شایه‌نى باسه میركۆ-ى یاریزانى پیشه‌گه‌رى كورد له‌دوو وه‌رزى رابردوو (2018-2019 و 2019-2020)دا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا و جامى یانه‌كانى توركیا له‌كۆى 54 یاریدا 21 گۆڵى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد (50 یارى و 18 گۆڵ) له‌خولى پله یه‌ك و (4 یارى و 3 گۆڵ) له‌جامى یانه‌كان.
