یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى له‌تواناكانى به‌رگریكاره كورده‌كه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى بۆ ماوه‌ى مانگێك له‌تواناكانى ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا بێبه‌ش ده‌بێت.
به‌هۆى پێكانى ئه‌ژنۆ (كارتلج) ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى پیشه‌گه‌ر و به‌ئه‌زموونى كورد نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێ و به‌مهۆیه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ى مانگێك ناتوانێت له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌ى یارى بكات.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كه له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت ركابه‌ریی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌واڵى دابڕانى یاریزانه كورده‌كه‌ى له‌یاریگا و یاریكردن پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى پیشه‌گه‌رى سورى و به‌رگریكارى یانه‌كه‌یان دووچارى پێكان لهئهژنۆى (كارتلج) بووه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێ، هه‌روه‌ها یانه‌كه واپێشبینى ده‌كات كه به‌رگریكارى كورده‌كه‌ى به‌لانى كه‌مه‌وه سێ هه‌فته تا مانگێك له‌یاریگا و یاریكردن داببڕێت.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د ساڵح-ى به‌رگریكارى كورد كه ته‌مه‌نى 30 ساڵه له‌شارى عامودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌هێڵى به‌رگری درێسى ژماره 2ى یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا ده‌پۆشێت.