فه‌رهاد ئه‌یاز بۆ ساڵێكى تر له‌یانه سویدییهكهى جێگیر ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى سوید بۆنده‌كه‌ى بۆ ساڵێكى تر له‌گه‌ڵ یانه‌ى دیگرفۆرس ئاى ئێف-ى سویدى درێژكرده‌وه.
پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى دیگرفۆرس ئاى ئێف-ى سویدى، فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌یشته رێككه‌وتنێكى نوێ كه بۆ ساڵی 2021 هه‌ر له‌یانه‌كه‌دا درێژه به‌كاروانى یارى كردنى بدات.

فه‌رهاد-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره، سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى له‌خوله‌كانى سوید هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ى دیگرفۆرس بووه و ساڵانى 2012 تا 2014 له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) له 56 یاریدا 14 گۆڵى بۆ كردوون و دواتر پاش سێ ئه‌زموونى تر‌ى یاریكردنى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى غازى عه‌نتاب-ى توركى و هه‌ریه‌كه له ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى و دالكورد ئێف ئێف-ى سویدى، دووباره گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى دیگرفۆرس و ساڵانى 2019 و 2020 له‌هه‌مان خول (سوپێرتان)دا 37 یارى و 4 گۆڵى بۆ تۆماركردن.

له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى تۆپى پێ له‌یانه‌ى دیگرفۆرس ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه فه‌رهاد چه‌ند ساڵێك به‌ده‌ست پێكانه‌وه ده‌ناڵاند و ئه‌مساڵیش هه‌ندێك كێشه‌ى بچووكى هه‌بوو، به‌ڵام توانایه‌كى به‌رزى هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بهباشمانزانى ساڵێكى تر لهیانهكهماندا هه‌لى یارى كردنى پێبده‌ین و بۆندى له‌گه‌ڵدا نوێ بكه‌ینه‌وه، یاریزانێكى باش و خێرایه.
شایه‌نى باسه فه‌رهاد ئه‌یاز ساڵانى 2013 و 2014 ب هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى سوید-ى ژێر تهمهنهكانى 19 و 21 ساڵ 11 یارى ئه‌نجامداوه و 2 گۆڵیشى تۆماركردووه، (4 یارى) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ و (7 یارى و 2 گۆڵ)ی تریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ.

*بیۆگرافیا
-ناو: فه‌رهاد ئه‌یاز.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 10-10-1994.
-شوێنى له‌دایكبوون: نسیبَین-ى باكوورى كوردستان.
-له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێیه.
-ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه.
-یانه: دیگرفۆرس ئاى ئێف/ سوید.
-هێڵى یاریكردن: ناوه‌ڕاستكار.
-ژماره‌ى درێس: 8.
-ماوه‌ى بۆند: 1 ساڵ.
*ئه‌و یانانه‌ى یارى تۆپى پێى تێدا كردووه:
-ساڵانى 2012 تا 2014: یانه‌ى دیگرفۆرس ئاى ئێف/ سوید.
-ساڵى 2015: یانه‌ى نه‌ورۆز/ توركیا.
-ساڵانى 2016 تا 2017: یانه‌ى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى/ سوید.
-ساڵانى 2018 تا 2019: یانه‌ى دالكورد ئێف ئێف/ سوید.
-ساڵانى 2019 تا 2020: یانه‌ى دیگرفۆرس ئاى ئێف/ سوید.