به‌رگریكاره كورده‌كه به‌په‌رۆشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى نێو یاریگا و یاریكردن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه سهركهوتووهى بۆ ئه‌ژنۆى راستى كرا، به‌رگریكاره كورده‌كه سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى یانه‌كه‌ى و هاوڕێكانى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه لهتهندروستییان پرسیوه و په‌رۆشه به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگا و یاریكردن.

به‌هۆى پێكانى (كارتلج)ى ئه‌ژنۆى و پاش پشكنینى پزیشكی، رۆژى 30ى ئه‌م مانگه له‌نه‌خۆشخانه‌ى (ئه‌لسه‌یف عه‌لى حه‌سه‌ن) له‌وڵاتى كوێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموونى كورد و یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكى یانه و به‌ڕێوه‌به‌رى تۆپى پێى یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان كرد و به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه په‌رۆشى ته‌ندروستى یاریزانه كورده‌كه‌یان بوون و لهپهیامێكیشدا سوپاسى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد و یاریزانى ناوبراویش سوپاسى تایبه‌تى سه‌رۆك و ئه‌ندامان و پزیشكى یانه‌كه‌ى كرد بۆ ئه‌م پهرۆشییهیان و سوپاسى خواى كرد بۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و سوپاس و پێزانینى خۆشى ئاراسته‌ى یانه‌كه‌ى و هاوڕێكانى و هه‌موو ئه‌وانه كرد كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌په‌رۆشه‌وه لهتهندروستییان پرسیوه و خۆشى په‌رۆشه به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگا و یاریكردن.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د ئه‌لساڵح-ى به‌رگریكارى پیشه‌گه‌ر و به‌ئه‌زموونى كورد و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یارییه‌كى یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت دووچارى پێكانى ئه‌ژنۆى هات و به‌مهۆیه‌وه‌ش به‌لانى كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ى مانگێك له‌یاریگا و یاریكردن داده‌بڕێت.

