یانه‌ى نه‌ورۆزی سوید زنار ئه‌مینى گواسته‌وه ریزه‌كانى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى نه‌ورۆزی كوردانى سوید بۆ ساڵى 2021ى خولى پله سێیى یانه‌كانى سوید زنار ئه‌مین-ى گواسته‌وه ریزه‌كانى.
یانه‌ى نه‌ورۆز كه ئه‌مساڵ له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ خولى پله سێ دابه‌زى، بۆ ركابه‌ریكردنى یانه‌كانى خوله‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ خولى پله دوو، تائێستا 6 یاریزانى لاوى كوردى گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانى كه دوایینیان (زنار ئه‌مین)ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد بوو.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى نه‌ورۆز بڵاوى كرده‌وه كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ زنار ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كورد كردووه كه له‌ئه‌زموونى یاریكردنى له‌خوله‌كانى ئالسڤێنسكان و سوپێرتان-ى لاوانى ژێر تهمهنهكانى 19 و 21 ساڵى یانه‌كانى سوید هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ئهتڤیدابێرگ ئێف ئێف و ئاى كه‌ى فراى و له‌سه‌ر ئاستى گه‌وره‌كانیش له‌خوله‌كانى پله سێ و پله دووى یانه‌كانى سوید یارى بۆ یانه‌كانى ڤێرمبلۆس و ڤالینتونا بى كه‌ى و مێراستا ئاى كه‌ى سویدى یارى كردووه.

زنار ره‌نجبه‌ر ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 23 ساڵه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌یارى كردن بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز و هاتنى بۆ نێو خێزانى یانه‌كه و ئامانجى ئه‌وه‌یه یارمه‌تى یانه‌كه بدات بۆ گه‌یشتنه‌وه به‌خولى پله دووى یانه‌كانى سوید.

شایه‌نى باسه زنار ئه‌مین له‌وڵاتى سوید له‌سه‌ر ئاستى لاوان بۆ تیپى یانه‌كانى (ئهتڤیدابێرگ ئێف ئێف، ئاى كه‌ى فراى) و له‌سه‌ر ئاستى پێشكهوتووانیش یارى بۆ تیپى یانه‌كانى (ڤێرمبلۆس، ڤالینتونا بى كه‌ى، مێراستا ئاى كه‌ى) كردووه.

