ڕێنمایی

چۆن ئازاری پشت ئێشە کەم دەکەیتەوە؟

🎯باشترین دەرمانەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشـــت ئـێشە ؟؟؟
⛔ئـازاری خـوارەوەی پشـت زۆر ئازار دەرە ئـیتر هـۆکاری هەر شـتێک بێت لەوانە(ئازاری فەقەرەکان بێ یان جومگە یاخود ماسولکەکان بێت)
کـە لەوانەیە خراپ نوشـتانەوە یا هەڵگرتنی شتێکی قورسەوە توشی ئازارەکە بوبیت

بەڵام ئەگەر بەو دەردەوە دەنالێـنن ئیتر بزانن تـەنـیا نین …

زۆریـنەی خەڵکی لە ژیانی رۆژانەی خۆیاندا توشی ئازاری خوارەوەی پشت (کەمەر)دەبن
ئـەمەش یەکێکە لەبەربڵاوترین هۆکارەکان کە خەڵکی بەهۆیەوە سەردانی دکـــتۆر دەکـــەن
هەروەها بوونی ئازاری پشت یەکێکە لە هۆکارەکانی نەتـوانی ئەنـجامدانی چالاکی رۆژانەیە لە جــــیهاندا

دەرمـانی پشت جیاوازە لە سادە وە تـا قورسی هەیە

جـۆری ئەو دەرمانەی ئێوە پێویستانە پەیوەندی بە هەبوونی ئازارەکەوەیە کە چــەند وەخـتە ئێوە ئەو ئازارەتان هەیە ؟
ئایا ئازارەکە لە ئێسکەکاندایە یا خـود لە ماسولکەکـاندایە ؟

ئەو دەرمـانانەی پێویستە لە مـاڵەوە بەکاری بـهێنن چــــیە ؟؟؟

ئەگـەر ئازارەکەتان تازە دسـتیپێکردووە پێویستە دەستبەجێ خۆتان بە دوور بگرن لە هەلـگرتنی شــــتی قورس

زیاتر %90ئازاری پشـت پاش شەش هەفـتە خۆیان بەرەو چـاکبوونەوە دەرۆن
ئـەو کەسانەی لەسەرەتاوە بە دوای دەرمانی قورس نارۆن کێشەی کەمـتریان تـوش دەبێت بەنـسبەت ئەوانی دیکـەوە.

ئــــــەم چـەنــــد رێـگەیە بگـرنە بەر بۆ ئەوەی ئـازارتان کـەم بێتەوە و ماوەیەکی زوو تر بەرەو باشبــــونەوە بـــرۆن؟

1.بەکـارهێـنانی دەرمانی دژە ئیلتـیهاب
بـەکـارهــــێنانی دەرمـانی دژە ئیـلتیهابی وەک دەرمـانی غـیر اسـترویدی بەکـار بـهێنن وەک (ایبوپروفین و ناپروکسین)بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئیلتیهاب.
بەڵام ئەم جـۆرە دەرمـانانە بەکارهێـنانی بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر مـەعیدە دەبێت و نابێت زیاتر لە 10رۆژ بەکـــاری بـهێنیت ….
.

ســــەرمـا(سەهۆڵ)و گــــــەرمـا ⁉

لە یەکەمـین 48کاتژمێری سەرەتای ئازارەوە بەکـارهێنانی سەهۆڵ بە چەندین جار لە ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی 20خولەک دەبێت لەسەر شوێنی ئازارەکە بێت پاشان لاببرێت ئەمەش چەند کاتژمێر جاریک دووبارە بکرێتەوە
دوای دوو ڕۆژ لە بەکارهێنانی سەهۆڵەکە
پاشان بۆ ڕۆژی سـێهەم
بە پارچەیەکی گەرم شوێنی ئازارەکە بپێچە
تا مولولە خوینەکان ئاسای بکاتەوە ببـێتە هۆی کـەمکردنەوەی ئیـلتـیهابەکە
و
سەرماکەش دەمـارەکان هێور ئەکاتەوە ئازارەکـە ناگـوازێتەوە بۆ جێگەیەکی دیکـە
و گەرمـاکەش وا دەکات ماسولکەکان بکرێنەوە خوێـن بە باشی هاتوچۆ بکـــــا هەروەها ئوکسجینێکی زیاتر بۆ شوێنی ئازارەکـە بڕوات و زوتر باش بیـتەوە…

لە پێ کـــردنی پێڵاوی گـونـجاو ؟

هەندێک کات بوونی ئازار پەیوەندی بە زەویەوە هەیە بەتایبەت لە ئافرەتان کاتێک پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەکەن وا دەکات پێیەکانیان زیاتر بەرەو دەرەوە بێت ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بوونی ئازار لە پشتـیاندا
بۆیە لە پێ کردنی پێڵاوی گونـجاو دەتوانێت ئازاری پشت کەمتر بکەیتەوە نەیهێڵیت …

دۆشەکی تــــازە

تەمەنی ئەو دۆشەکەی لەسەری دەخەون چەند ساڵە ؟لەوانەیە لاتان سەیر بێت بەڵام نابـێت ئەو دۆشەکەی لەسەری دەخەون زیاتر لە 10ساڵ بێت
یان دۆشەکێک زیاد لە حەد نەرم بێت یان ڕەق بێت پێویستە لەبیری دانەیەکی تر بن و بیــــگۆڕن
لێکۆڵینەوەکان دەریان خسـتووە ئەو کەسانەی کێشەی ئازاری پشتیان هەیە بە خەوتن لەسەر دۆشەکێکی نۆرماڵ نە زۆر ڕەق و نە زۆر نەرم
زوتر چـــارەسەر دەبن و ئازاریان نامێنێت لەچاو ئەوانی دیــــــــکە…

وەرزش و کـــــشان

هەوڵ بدەن کشانێکی ئاسای و هێواش ئەنـجـام بدەن یاخـــود بە پێ رۆشـتنی هێواش و لەسەر خۆ بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە زۆربەی کات لەسەر کورسی دانـیشتوون
ئەمەش وا دەکات ئازار کەم بێتەوە..
و
لێکـۆڵینەوەکان دەریان خستوە وەرزشی یۆگـا ئەتوانێت بە ڕێژەیەکی زۆر کێشەو ئازاری پشت کـــەمـبکاتەوە

بـیر کردنەوەی ئــەرێنی ⁉

بیرکردنەوەی ئەرێنی یەکێکە لەو هۆکارانەی زیاتر خزمەتی کەسەکە دەکات بەوەی زوتر باش بێتەوە لەبوونی ئازارەکە
قەلەقی و ترس وا لەکەسەکە دەکـات درەنـگتر باش بێـتەوە
بـیرکردنەوەی نەرینی لەمێشکی خۆتان دەربکەن بەوەی
مـن باش نابم
ئەم ئازارە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات
ئەمە وات لێدەکات خراپتر بت و هەست بەباشی نـــەکەی
ســــەرەتا قــبوڵی بکە کـە ئازارت هەیە
بەڵام دواتر بەخۆت بڵێ ئەم ئازارە کەم دەکات و باش دەبێت..

“کـــۆسار ابراهیم”
خوێندکاری مـاستەر لەپزیشکی وەرزشی و چارەسەری سروشتی