هەواڵ

دۆناڵدۆ ترامپ پەیوەندی زۆر خراپی لەگەڵ وەرزشکاران هەبووە


لەکاتێکدا دۆناڵد ترامپ ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی دەکات ئاژانسەکانی هەواڵ راپۆرتیان لەسەر پەیوەندی 45مین سەرۆکی ئەمریکا کردوە لەگەڵ وەرزشکاران کە رەنگە خراپترین پەیوەندی بێت لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ترامپ لەماوەى 4 ساڵ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە چەندین کەسایەتی وەرزش و وەرزشکاران کرد لە کۆشکی سپی بەڵام دوژمنی زۆریشی بۆ خۆی دروست کرد لە بواری وەرزشدا.
لە ئەمریکا واباوە هەر یانەو تیپێک نازناو بباتەوە سەردانی کۆشکی سپی دەکات بەڵام لەماوەى سەرۆکایەتی ترامپ چەندین وەرزشکار رەتیان کردەوە سەردانی کۆشکی سپی بکەن ئەمەش بەهۆی ترامپ.
یەکەم بەرکەوتنی ترامپ لەگەڵ وەرزشکاران کاتێک بوو کە ترامپ یاریزانێکی تیپی سان فرانسیسکۆ فۆرتی نانیرزی بە سەگ ناوبرد ئەوەش بەهۆی لە کاتی سرودی نیشتمانی ئەمریکا کەوتە سەر یەک ئەژنۆ، بەهۆی ئەمەش زنجیرەیەکی گەورەی ناڕەزاییەکان دژی ترامپ بەڕێوەچوو.
ساڵی 2020یش رکابەری بەهێز و گەورە لەنێوان ترامپ و ئەستێرەکانی ئێن بی ئەی سەری هەڵدا ئەمەش کاتێک ئەستێرەکان داوای چاکسازی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری کرد.
تەنانەت وەرزشە خۆشەویستەکەى ترامپ کە یاری گۆڵفە ترامپ لەماوەى سەرۆکایەتی ناکۆکی لەگەڵ ئەستێرەو بەرپرسان دروستکرد بەهۆی ئەمەش هەردوو دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەکریکای باکوور و بەریتانیا رەتیان کردەوە پاڵەوانێتی لەو یاریگایانە بکەن کە ترەمپ خاوەنیەتی

په‌یوه‌ندی دار

Close