هەواڵ

یاریزانانی ریاڵ مەدرید رەتیکدەکەنەوە مووچەیان کەمبکرێتەوە


یاریزانانی ریاڵ مەدرید داوایەکی یانەکەیان رەتکردۆتەوە بۆ ئەوەى دەستبەرداری بەشێکی تر لە مووچەکەیان بن، ئەمەش سەرەڕای قەیرانی دارایی کە بەهۆی کۆرۆنا لە یانەکان سەری هەڵداوە.
یانەى ریاڵ مەدرید وەرزی رابردوو بەشێک لە مووچەی یاریزانەکانی کەم کردوەو ئەم وەرزش توانی یاریزانان رازی بکات لە بەشێک لە موچەکەیان خۆش بن.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسپانیا دوپاتیان کردۆتەوە کە ریاڵ مەدرید پێویستی بەوەیە مووچەی یاریزانەکانی ئەم وەرزە بە رێژەی لەسەدا 25 کەم بکاتەوە لە پاڵ ئەوەش یاریزانێک بفرۆشێت بۆ ئەوەى خۆی لە قەیرانی دارایی بپارێزێت مەرجەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سەبارەت بە خەرجی یانەکان جێ بەجێ بکات.
رۆژنامەکانی مەدرید ئاماژەیان بەوە داوە ئیدارەی یانەکە لە رێگەى سێرجیۆ رامۆس پەیامیان بۆ یاریزانان ناردوە بۆ ئەوەی رازیان بکات مووچەکەیان بەو رێژە کەمبکرێتەوە.
بەڵام یاریزانانی یانەکە ئیدارەی یانەکەیان توشی شۆک کرد کاتێک سەرجەمیان جگە لەیەک یاریزان رەتیان کردەوە مووچەیان کەم بکرێتەوەو ئەو یاریزانەشی کە بەداوای ئیدارەی یانەکە رازی بووە کاسیمیرۆی بەرازیلی بووە.

په‌یوه‌ندی دار

Close