هونەرە بەرگریەكان

M M A چییە؟

ئێم ئێم ئەی چییە؟

زانیاری تەواو لەسەر یەکەمین ئیڤێتی ئێم ئێم ئەی لە شاری سلێمانی بزانە،
هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان (ئێم ئێم ئەی ) ئەو جۆرە وەرزش و کێبڕکێیەیە کەلەسەر ئاستی جیهان بینەرو هەوادارێکی بێشوماری هەیە.
کەم کەس هەیە ناوی (خەبیب نۆرمەگەمیدۆف و کۆنۆر مەکگریگۆر) ی لەسەر ئاستی جیهان نەبیستبێت.
لەناو قەفەزەکانی ئەم وەرزشەداو لەوڵاتانی جیهان چەندین ئیڤێنتی جیاوازی ڕێکخراوەکانی (یو ئێف سی) و (برەیڤ) و (بێلاتۆر) ئەنجامدراوە، چەندین یاریزانی کوردیش بە وێنەی (ماکوان ئەمیرخانی _ ئالان عومەر _ محەمەد زارعی _ ماریۆو چەندانی تر) بەشداربون و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە.
بۆ برەودان بەو یارییە لەهەرێمی کوردستان و دەرخستنی توانای یاریزانە کوردەکان لەناوخۆدا ، ناوەندی وەرزشی کوردستان ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵ) واتە پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز لەشاری سلێمانی بە بەشداری ۲٠ یاریزانی ناوخۆی و دەرەوە ساز دەکات.
بۆ ئەم ئیڤێنتە کەهەنگاوێکە بۆ ئامادەکردن و بە جیهانی کردنی پاڵەوانە کوردەکان، یاریزانی شارەکانی سلێمانی و هەولێرو کەرکوک و ڕانیەو کۆیەو قەزای شارەزور لەگەڵ چەند یاریزانێکی وڵاتی ئێران بەشدارن، ستافێکی ناوبژیوانی دەرەوەی کوردستانیش کێبڕکێکان بەڕێوەدەبەن.
جێی باسە دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی پاڵەوانێتیەکە دەکات، بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستەکان، ڕۆژی شەممە لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی بەرامبەر فاملی مۆڵ سەعات ۳:۳٠ خولەک دەست پێدەکات.