هەواڵ

ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرین دەستی پێکرد

ڕوبەڕوبونەوەی ئاگرین دەستی پێکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەشاری سلێمانی و لەماجدی مۆڵ یەکەم هەنگاوی کرداری یاریزانان بۆ ئیڤێنتەکەی ڕۆژی شەممە بەکێشکردنی یاریزانەکان و ڕووبەڕوبونەوەو نمایشکردنیان بۆ ئامادەبوان و ڕاگەیاندن دەستی پێکرد.
لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەکاندا چەند یاریزانێك هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر بەرامبەرەکانیان بەڵام لەلایەن تیمی ناوەندی وەرزشی کوردستان و ناوبژیوانانەوە پێیان ڕاگەیاندرا سبەی شەممە سەعات ۳:۳٠ خولەک لەهۆڵی یانەی سلێمانی و لەناو قەفەزی پاڵەوانێتیەکەدا ڕێگەپێدراون کە تواناکانی خۆیان پیشان بدەن و ببن بە پاڵەوانی یەکەم ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵ) پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناوقەفەز کە ڕاستەوخۆ دەزگای میدیایی کوردسات کێبڕکێکان دەگوازێتەوە.

په‌یوه‌ندی دار

Close