هەواڵ

خولێکی گرنگی دیکە لەسلێمانی بەڕێوەچوو

خولێکی گرنگی دیکە لەسلێمانی بەڕێوەچوو
ناوەندی وەرزشی کوردستان خولێکی بەرگری کەسی (دفاع شخصی) بۆ چەند بەشداربوویەک کەپێك هاتبوون لە ڕاهێنەرو یاریزانانی هونەرە بەرگرییەکان کردەوە.
واحید ئەحمەد ساڵح سەرپەرشتیاری خولەکە ڕایگەیاند: خولەکە لەئاستێکی بەرزدا بەڕێوەچوەو ماوەی دوو ڕۆژی خایاندو زیاد لە ۲٠ کەس بەشداریان تێدا کرد کە وانەکانیش لەلایەن ڕاهێنەرو فێرکارێکی وڵاتی ئێرانەوە وتراونەتەوە.
سەرپەرشتیارەکە دەڵێت بونی ئەم خولانە زۆر گرنگەو یاریزانان زیاتر ئاشنا دەبن بەجۆرەکانی خۆپاراستن و ئاستیان بەرزدەبێتەوە.
جێی باسە ئەمە دووەم خول و پاڵەوانێتییە کەلەم هەفتەیەدا ناوەندی وەرزشی کوردستان ئەنجامی بدات

په‌یوه‌ندی دار

Close