هەواڵ

چەند زانیاریەکی نەبیستراو لەسەر وەرزشی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو

بۆیەکەم جار چەندین زانیاری نوێ لەسیمینارێكی وەرزشی ئاشکرا دەکرێت
ناوەندی وەرزشی کوردستان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (بەنیشتمانی و یاسایی و نێودەڵەتی کردنی وەرزش لەهەرێمی کوردستان) سازدەکات.
ڕۆژی دووشەمە ۱٥_۲_۲٠۲۱ سەعات ۲ پاش نیوەڕۆ لەشاری هەولێرو لەهۆڵی هۆتێل شیراتۆن، ناوەندی وەرزشی کوردستان سیمینارەکە بۆ نوسەرو ڕۆژنامەنوسی وەرزشی زانا قادر دەبەستێت کەخاوەنی پڕۆژەکەیەو بڕیاریشە چەندین کەسایەتی حکومی و وەرزشی ئامادەبن.
ئەم سیمینارە لەکاتێکدایە کەپێشتر کەسانی یاسایی و شارەزا لەدەستوری عێراقدا پێداچونەوەیان بە پڕۆژەکەدا کردوەو سەرسامی خۆیان بۆ بەهێزی بەڵگەکانی بەنێودەوڵەتی کردنی وەرزشی هەرێمی کوردستان پیشانداوەو ئامادەیی پاڵپشتیان دەربڕیوە.