هەواڵ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یاریزانێکی باسکەی دەرکراو لە وڵاتەکەی قسە دەکات

🔻قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنەس کانتەر قسەی کردووە
🔻 کانتەر لەلایەن ئەردۆغانەوە داواکراوە
(درەو):
ئەنەس کانتەر یاریزانی بەناوبانگی باسکە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کەبەشێوەی راستەوخۆ قسە دەکەن.
لەبارەی دیدارەکەوە کانتەر نوسیویەتی، باسی مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریمان کرد.
کانتەر یاریزانی ناسراوی تورکیایە لە یاری باسکەداو یاری بۆ چەد یانەیەکی ئەمریکا کردووە لەوانە (نیویۆرک نیکس)، ئەم گەنجە کە تەمەنی (٢٨) ساڵەو بەرزی باڵای (٢ مەترو ١٠ سانتمەتر)ە،
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بە تۆمەتی لایەنگیری (فەتحوڵڵا گوڵەن) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کانتەر دەرکردووە.
میدیای تورکیا دەڵێن کانتەر پەیوەندی بە ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە)وە هەیە.
کانتەر لە لێدوانێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغانی بە “هیتلەری سەردەم” ناوبرد، ئەمە ژیانی لە تورکیا رەش کردو لەوکاتەوە لە ئەمریکا نەگەڕاوەتەوە، تەنانەت باوکیشی لەسەر هەڵوێستەکانی پشتی تێکردووەو لە نوسراوێکدا کە میدیای حکومەتی تورکی بڵاویکردەوە، باوکی کانتەر داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کردو رایگەیاند:” تەبەڕای لە کوڕەکەی کردووە”.

په‌یوه‌ندی دار

Close