هونەرە بەرگریەكان

لەقەرەداغەوە بۆ بەحرەین

پاڵەوانێکی (سی ئێف ئێڵ)مان گەیاندە ئیڤێنتێکی جیهانی
دوای ئەنجامدانی ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵ) پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز لەلایەن ناوەندی وەرزشی کوردستانەوە لەشاری سلێمانی و کێبڕکێ بۆ چەند کێشێکی جیاوازو بردنەوەی یەکێك لە شەڕەکان لەلایەن (محەمەد قەرەداغی) پاڵەوانی شاری سلێمانی و کوردستان و عێراق، بەزوویی و لەڕێگەی لینکە تایبەتەکانمانەوە کەوتینە گفتوگۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە (ئێم ئێم ئەی)، سەرەنجام محەمەد قەرەداغی بەڕەسمی لەلایەن کۆمپانیای برەیڤی نێودەوڵەتییەوە قبوڵکراو لەئیڤێنتی ڕۆژی ۱۸۳۲٠۲۱ لە وڵاتی بەحرەین بەشداری دەکات و بەرامبەر بە (ئیلیاس نێدیر)ی جەزائیری بۆ کێشی ٦٤ کیلۆگرام یاری دەکات.
ئەمە هەنگاوی یەکەمی ناوەندی وەرزشی کوردستانە بۆ ناردنی پاڵەوانە کوردەکان بۆ ئاستی جیهانی و لەداهاتوشدا هەنگاوی گەورەتر دەنێین بۆ نێودەوڵەتی کردنی وەرزشی هەرێمی کوردستان.

په‌یوه‌ندی دار

Close