ڕێنمایی

ئایا یاری سکوات باڵا کورت دەکات؟

ئايا ياري سكوات باڵا كورت دەكات!؟

ئەمە بۆ چونێك و قسەيەكە كەھەموان كەلەبواريی وەرزشدا كار دەكەین كەم تازۆر بەر گوێمان كەوتوە بەتايبەتی لەياری لەش جوانيدا
بەپێی سەرچاوە زانستيەكان كەئاماژە بەوە دەكەن
لەدوای ياری سكوات ياخود ھەر پەستانێك بەستونی لەسەر شانەكانمان راستەو خۆ نيو ئينج بو يەك ئينج لەدريژي باڵا لەدەست دەدەيەن بەھۆي پەستان لەديسكەكانی خوار بڕبڕەی پشت بەڵام ئەمە كاتيەو ڕاستەو خۆ دواي ڕاھينان و وەرگرتنی پشو بەتايبەتی تر لەكاتي نوستن ستوني باڵا دەچێتەوە باری ئاسای خۆی لەھەمان كاتدا ياری سكوات بەيەكێك لەباشترين ياريەكان دادەنرێت كە جگە لەبەھێزيو جوانيی بەخشين بەپەلەكانی خوارەوەمان ياخوت قاچەكانمان دەمان كاتە خاوەن كەمەرو پشتێكی بەھێز ئەمە خۆی لەخۆيدا دەبێتە جوانيەكی تەواو بەباڵاو لەشولارمان وامان لێدەكات سەرنج ڕاكێشتر دەركەوين..
بەڵام ھەندێ حاڵەتی تاييەت ھەيە كەزۆر كەس بر برەی پشتيان خوارە ئەمەش ھەر پەستانێك لەسەر شانيان دەبيێتە زياتر خوار بونی بڕبڕەی پشتيان بەمەش كوڕی پشت زياتر دەبێت باڵا كورتردەبيت ياخوت كورت تر دەردەكەوێت دەبێت لەژێر چاودێری ڕاھێنەری پسپۆڕ ڕاھێنان ئەنجامدا بەوريایيەوە مامەڵە لەگەڵ ياريی سكوات ديد لێفت بكات …

رەنج قادر_ڕاهێنەر