ڕێنمایی

سودەكانی ڕاھينانی شاخ ياخود بەرزایی

يەكێكە لەو جۆرە وەرزشانەی كەچەندەھا سودی تەندروستی ھەيە بۆ مرۆڤ بەڵام لێرە دا من ئاماژە بەچەندين سودو گرنگی دەدەم بۆ ڕاكەريكی پێگەیشتووپاشان بۆكەسێكی شاخەوان و شاخڕەو وەسودە تەندروستەكانی ئاماژە پێدەكەم

سەرەتا دەبێت ھەمووان ئەوە بزانن كەلەراكردن لەبەرزايدا کێشی لەشی وەک بەرگرییەکی پاڵپێوەنان بەرامبەر بە هێزی ڕاکێشان بەکار دەهێنرێت

١-یەکەم خولی راهێنان دەبێتە هۆی ورووژانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆجی کە باشتر پارێزگاری لە ماسولکەکان و شانەی پێکەوەبەستووەكان دەکات

٢-يارمەتی گەشە پێدانی توانای ماسولكە دەدات
٣-ماسولكەی جەستە لەسەر شێوازی لاستيكو ئيسپرينگی یاخود مطاطی پەرە پيدەدات
٤-پەرە بەدرێژی ھەنگاو دەدات
٥-تردودو خێرای قاچ و دەست زياد دەكات
٦-ھاوسەنگی لەش باشتر دەكات و توانای خێرای ئەدای دەستەكان باشتر دەكات لەسەرەتای دەس پێكردنی ڕاكردندا
٧-پەرە بە کۆنترۆڵ و سەقامگیری تەواوی جەستە دەدات جگە لە پەرەسەندنی خێرایی
٨-پەرە بەبەرگەكردنی ھێز دەدات
٩-پەرە بەخێرای و ھێزی سەرو توانای جەستە دەدات
١٠زیاد کردنی پارێزبەندی ترشی لاکتیک
١١-مەترسی پێكان بەڕێژەيەكی بەرچاو ناھێڵيت ياخود كەم دەكاتەوە

شاخەوانیی یەکێکە لە ئاسانترین و کەمترین ڕێگاکانی وەرزشکردن، هەروەها ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ كە‌مكردنەوەی کێش، بەو شێوەیەی کە پیاسەی ئاسایی بكە‌ دڵ و سییەکان و ئەدای سووڕیان باشتر دەبێت

سوودەتەندروستیەكانی شاخ ڕەوی شاخەوانی

ئەگەر مەشقی شاخەوانیی بکەیت، هەم لە بەشی سەرەوە و هەم لە خوارەوەی جەستەدا ماسولکەیەکی زۆر بەکار دەهێنیت، هەموو ماسولکەکانی پشت و ئێسک و قاچت دەجوڵێنیت، هەروەها شان و قۆڵەکانت

هەروەها سوودی زۆرت بو دابين دەكات

١-سوتاندنی کالۆری

دەتوانیت ١کم ڕێ بکەیت ، کە لەو ڕێگایەوە ١٥٠ گرام چەوری لە دەست دەدەیت.

٢-چڕیی ئێسک زیاد دەکات

بەبەردەوامی سەرکەوتن لەشاخەکان ئيسك و ماسولكە بەپتەوی دەلەرزێنێت

ئەگەری كەمی هەوکردنی جومگەکان هەیە، دەتوانیت لە هەفتەیەکدا ١٥٠ خولەک بە پێ بەشاخدا بڕۆیت بۆ ئەوەی جومگەکانت نەرم و نەرمتر بیت و ڕەقی جومگەکان کەم کەیت کە پەیوەستن بە هەوکردنی جومگەکان.

٣-مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

ڕێکردن یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەلی تۆ بۆ گەشەکردنی شێرپەنجەی جۆراوجۆر بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن و هەروەها دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان بدات .

٤-میزاجت باشتر دەکات

بە درێژایی ناوچە دارین و جوانەکان ڕێبكەن ياخوت سەركەون دەتوانن دەمارەکانتان ئارام بکەن و ڕۆحيەتان بەرز کەن.

گەشتێکی باش بکە بۆ حەسانەوەی سترێس و لەبیرکردنی نیگەرانیەکانت بۆ ماوەیەک، پیاسەکردن لەگەڵ هاوڕێیان دا هەلێکی نایاب بۆ تێکەڵبوون و هاوبەشی کردنی بیرۆکەکان لەگەڵ کەسانی تر دەستەبەر دەکات.

٥-بێخەوی دەحەسێنێتەوە

ئەگەر تووشی کێشە بووی لە خەوتن ، پیاسەکردن سەركەوتن بە شاخو بەرزايدا یارمەتی خەوتنت دەدات ، چونکە بێخەوی کەم دەکاتەوە و خێراتر دەخەویت .

٦-ژەمی ڕۆژانەت لە ڤیتامین دی دابین دەکات

ڤیتامین D خۆراکی گرنگە بۆ ئەوەی ماسولکە و ئێسکەکانت بەهێز بێت .

هەرچەندە ڤیتامین دی لە زۆر خواردندا بەردەستە ، بەڵام باشترین سەرچاوە تیشكی خۆرە ، تەنیا بۆ ماوەی 10 خولەک دەرکەویت لەبەر تیشكی ھەتاو هەموو شتێکت پێ دەدات کە پێویستت بە پاراستنی ئاستی ڤیتامین دی بێت .

٧-مەترسی نەخۆشی دڵ و دەمارکەم دەکاتەوە

گەشتێک بکە بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی سیستەمی دڵ و دەمارەکانت.

هەروەها ڕێکردن شاخڕەوی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتە .

یارمەتی ی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی لەنەخۆشی شەکرە دەكات

٨-شەکرە کۆنترۆڵ دەکات

شاخەوانی یارمەتیت دەدات بۆ کۆنترۆڵ کردن یان تەنانەت کەمکردنەوەی ئەگەری شەکرە بە دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن.

هەروەها شاخەوانیی گواستنەوەی (Glucose) لە خوێنەوە بۆ وزە باشتر دەکات، بەڵام باشترە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت، چونکە رەنگە پێویستت بەوە بێت لەکاتی ڕۆیشتندا بە بەردەوامی دەرمانەکانی شەکرەت دەستکاری بکەیت

هەروەها دووربوون لە شار بۆ هەندێک کات باشترە بۆ ئەوەی سییەکان و تەواوی جەستە خاو ببنەوە وەک لە هەڵمژینی هەموو ژەهر و پیسیەکانی ناو شار .

تێبینی:
چەند ئامۆژگارییەک هەیە دەتوانیت پەیڕەوی بکەیت کاتێک بڕیارت دا بۆ مەشقکردنی شاخەوانی:

باشترین هاوڕێیان بانگێشت بگە، بۆ ئەوەی ئاستی کارامەییت باشتر بکەیت و زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت.

نەخشەیەک لەگەڵ خۆت بهێنە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو ناوچانە بناسیت و ئاستی مەترسی ئەو چیایانە بزانیت کە بەنیازیت سەرکەویت و شاخڕەوی تێدا ئەنجام بدەیت

دڵنیابە لەوەی کە کەشوهەوا گونجاوبێت پێش ئەوەی گەشتەكەت ئەنجام بدەیت

دڵنیابە لەوەی کەجل و بەرگ و تەواوی پێداويستيت لەبەردەستايە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی سەلامەتی لەڕاھێنان و گەشتەكەتدا..
بەھيوای سودو ڕاھێنانێكی باشترو گەشتێكی خۆش و سەلامەت بۆ ھەموو لایەك

ڕەنجدەر قادر_ ڕاهێنەر


په‌یوه‌ندی دار

Close