هونەرە بەرگریەكان

‎کوردێک لەوڵاتی سوید بڕوانامەیەکی جیهانی بەدەست هێنا

‎ئەحمەد تاڵەبانی ساڵانێکە لە وڵاتی سوید لەتایکواندۆ ناوێکی دیارو گەورەی ھەیە، یەکێکە لەڕاهێنەرەکانی تیمی میللی هەڵبژاردەی سوید، لەئێستادا ناوبراو توانی بڕوانامەیەکی گەورە لەبواری ڕاهێنەری تایکواندۆدا بەدەست بهێنێت کەئەویش (پشتوێنی دانی ۷ _ گراند ماستەر) کەبروانامەیەکی دەگمەنە لەسەر ئاستی جیهاندا.
بەم بڕوانامەیەش دەتوانرێ وەك یەکەم کورد سەیربکرێت، کەبوەتە خاوەنی ئەو بڕوانامەیەو وای لێ دەکات ئەحمەد لەکاتی گۆڕانکارییەکانی تایکواندا لەو وڵاتە بتوانێ دەنگ بدات لەسەر چالاکیەکانی یاری تایکواندۆ.
ئەحمەد تاڵەبانی لەکەرکوك لەدایک بوە، ئێستا لەوڵاتی سوید دەژی، ھەروەھا ئەندامی فیدراسیۆنی تایکواندۆی سویدە، لەپاڵ ئەوەش کاری ناوبژیوانی دەکات و پێشتریش زیاتر لە ۷٠ یاری نێودەوڵەتی ناوبژیوانی کردوە.

په‌یوه‌ندی دار

Close