هەواڵ

دوو یاریزانی کورد بەشدار دەبن لە ئیڤێنتی HFC لە لوبنان

لەچوارچێوەی گرینگیدان بەوەرزشوانانی کورد، بڕیارە رۆژی٠٨-٠٤ تیمێك لە ناوەندی وەرزشی کوردستان بەرێبکەون بۆ وڵاتی لوبنان بۆ بەشداری کردن لە ئیڤێنتیکی نێودەوڵەتی لەبواری یارییە جەنگیەکان MMA.
ئەم ھەنگاوانە دوای سەرکەوتنی ئیڤێنتی CFL دێت، کەناوەندی وەرشی کوردستان ڕێکیخستبوو لە شاری سلێمانی .
دوای ئیڤێنتەکە جەنابی کاک قوباد جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی بە یاریزانەکاندا کە پشتیوانیان بێت لەھەر ئیڤێنتیک کە لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان ڕێکبخرێت، تا یاریزانە کوردەکان بتوانن وەک ھەموو یاریزانانی جیھانی بەشداربن لە ئیڤێنتە جیھانیەکان.
بۆ ئەم ئیڤێنتەش هەریەك لە نامۆ فازڵ و محەمەد زارعی بەئاڵای کوردستانەوە لەو ئیڤێنتە نێودەوڵەتیەدا بەشداردەبن.

په‌یوه‌ندی دار

Close