هەواڵ

دوو شەڕکەری کورد بەئاڵای کوردستانەوە لەلوبنان شەڕ دەکەن

سی ئێف ئێڵ ئاڵای کوردستان دەباتە ئیڤێنتێکی نێودەوڵەتی
دوو یاریزانی کورد لەسلێمانییەوە گەشتی لوبنانیان کردوەو ئەمشەو لەقەفەزێکی ئێم ئێم ئەیدا شەڕدەکەن.
نامۆ فازڵ پاڵەوانی کۆمپانیای (سی ئێف ئێڵ) کەلەرابردودا یەکەم ئیڤێنتی پرۆفێشناڵی ناوەندی وەرزشی کوردستان بوو لە سلێمانی بۆ یاری ئێم ئێم ئەی ئەنجامدرا، چەند ڕۆژێکە لە لوبنانەو بەشدارە لە ئیڤێنتی کۆمپانیای ( ئێچ ئێف سی) کەئەمشەو یارییەکانی بەبەشداری چەندین یاریزانی وڵاتە جیاوازەکان دەست پێدەکات و نامۆ فازڵیش ڕوبەڕوی یاریزانی لوبنانی (خالید تەڕەف) دەبێتەوە.


هاوکات هەر لەهەمان ئیڤێنتدا (محەمەد زارعی) بەئاڵای کوردستانەوە ڕوبەڕوی ئەبدۆ بەدەوی یاریزانی وڵاتی سوریا دەبێتەوەو شەڕ لەسەر کێشی ۸٤ کیلۆگرام دەکەن.

په‌یوه‌ندی دار

Close