قوباد تاڵەبانی پێشوازی کرد لەتیمی وەرزشی CFL

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران پێشوازی کرد لە ھەردوو یاریزانی کورد نامۆ فازیل و محمد زارعی کەبراوەى ئیڤێنتێکی نێودەوڵەتی بوون لەوڵاتی لوبنان.
پێکەوە باسیان لەگرنگی وەرزش و چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو بوارە کرد لەهەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە و دەستخۆشی لەهەردوو یاریزانەکەى کورد کرد و هانیدان کەهەوڵى زیاتر بدەن و لەسەرکەوتنەکانیاندا بەردەوام بن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆى دەربڕى بۆ پشتیوانیکردنی وەرزشکارانی کورد بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانێتی و ئیڤێنتە نێودەوڵەتییەکاندا.
لەبەرامبەردا ھەردوو یاریزانی کورد نامۆ فازیل و محمد زارعی و تیمی CFL سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بوارى وەرزشی.
CFL کورتکراوەی (شەرکەرانی ناو قەفەسە) سەربە ناوەندی وەرزشی کوردستانە، لەماوەی ڕابردوو لەشاری سلێمانی ئیڤێنتێکی بۆ یاریزانانی کورد کردەووە.