ڕێنمایی

چۆن گەشە بەخێرایی بدەین؟

ئەو ھۆكارانای كەیاریدەدەرن بۆ گەشە پێدانی توخمی خێرایی

خێرایی یەکێکە لە دژوارترین توخمە فیزیکییەکان کە یاریزان لە پرۆسەی گەشەسەندندا پێویستی بە ماوەیەک وکاتێكی درێژ هەیە بۆ پەرەپێدانی و پێش خستنی

تایبەتمەندیی دیاریکراو و پەرەسەندنی خێرایی پشت بەم هۆکارانە دەبەستێت:

١-توانای کۆئەندامی دەمار مێشك (الجھاز العصبي):
بۆ ناردنی ئاماژەو هێما کان بۆ دەمارو ماسولكە بە خێرا یوو بۆ ئەوەی توانای خێرای كارو كاردانەوە بگاتە لوتكە.
توانای كۆئەندامی دەماری مێشك كەئەمە پەیوەندی بەماسوولكەكانەوە ھەیە لەبەر ئەوەی دەمارە خانە (الجهاز العصبي)مێشك ئاماژە دەنێرن بۆ ماسولكەكان و ماسولكەكەن كار یاخود ئیش دەكەن، ھەتا ناردنی سیگناڵ و ئاماژە خێرا تر بێت وەھەتا توانای ماسولكەكان باشترو خێرا تر بێت زوتر ئەو ئاماژەو سیگناڵانە لەمێشكەوە دەگاتە ماسولكە بەمەش جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی مێشك لەلایەن جەستەو ماسولكە زۆر خێرا تر دەبێت.

٢- پێوانە فیزیکیەکان:
بەرزی درێژی قاچەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرایی لەنێوان درێژی هەنگاو و خێرایی یاخود تردد.
نمونە:گەر دوو یاریزانی چالاكیەخێراكان یاخود یاری ١٠٠م مان ھەبێت ھەمان ھێزوو توانایان ھەبێت بەڵام لەطول و درێژی باڵادا جیاواز بن ئەوە بەدڵنیاییەوە باشترینیان ئەوە یە كەپەلەكانی درێژ ترن.

٣-پرۆسە کانی هەناسەدان و كۆئەندامی ھەناسە:
خێرایی پێویستی بە بڕێكی زۆر ئۆکسجین نییە.
نمونە:یاریزانێكی ١٠٠م پێویستی بە دوو بۆ سێ نەفەس ھەیە ھەتا كۆتایی .

٤-كاریگەریو ھەلومەرجی کەش و هەوا:
(پلەی گەرمی كەش کاریگەری لەسەر پلەی گەرمی لەش ھەیە) وە ئەگەر ڕاکردن لە كەشێكی ساردی خوار 15 پلە دا بكەیت کارێکی گران و دژوار دەبێت بۆ گەشتن بەباشترین یاخوت إنجاز .
وە سەبارەت بە یاریزانی ڕاكەری ماوە كورت کە پێویستی بە خێرایی ١٠٠م و ٢٠٠م ھەیە وە لەھەمان كاتدا پێویستی بە پلەی گەرماهەیە لە پێوانەی 23-24 پلە .
و ئەگەر بە شێوەیەک بتەوێت تواناو خێرایت زیاد بکەیت باشتر نییە لە کەش و هەوایەکی زور سارددا ڕاھێنانی خێرای ئەنجام بدەیت.

٥- هۆکارەکانی بۆماوەیی:(الوراثية)

توخمی خێرایی توخمێکی هەرە بۆماوەییە و هەندێک لە توێژەران لەو بڕوایەدان 65 ٪ ی دەستکەوتی ( خێرایی ) پشت بە فاکتەری بۆماوەیی دەبەستێت و 30 ٪ پشت بە فاکتەرەکانی پێشوو و فاکتەرە نەناسراوەکان دەبەستێت .
فاکتەرە بۆماوەییەکان : باوک ، دایک ، خزم و پەیوەندی .
درێژی کۆتایی لە نێرینەدا = درێژی باوک + درێژی دایک × 0.54-4.5
درێژی کۆتایی لە مێیینە = درێژی باوک + درێژی دایک × 0.51-7.5
ئەگەر نموونەکە گەورە بێت، باشتر وایە هاوکێشە یاخود( العينة)یەکەم بەکار بهێنیت.
ئەگەر نمونەکە بچووک بوو، هاوکێشەی دووەم بەکاربێنە.

٦- بەهرە :(الموهبة)
خوێندنەوەو دیراسە دەبێت بكەیت لەنێوان یارزانی بەھرەمەند وە یارزانی ئاسایی، یانی ئەگەر یاریزانێکت هەیە بەهرەیەکی باشتری هەیە لەو یاریزانەی کە فاکتەری پێشووی هەیەو بەڕاھێنان پێشكەوتوە.

باشترین ڕێگا بۆ بەدەس ھێنانی خێرایی :
شێوازی ڕاهێنان زۆرن بەڵام چەن نمونەیەك باس دەكەین
١-ڕاھێنانی بەرزایی
٢-ڕاھێنانی لێژایی
٣-ڕاھێنانی ڕاكێشانی وەزن
٤-ڕاھێنانی لاستیك مطاط
٥-ڕاھێنانی تەوژمی ھەوا لەپشتت بۆ یامەرتی
٦-ڕاھێنانی ئاسن و كاردیۆ
چەندا نی تر ھتد…….
بەڵام گرنكترینیان جۆرەكانی خواردن و پشوو نوستنە
نموونەیەک لە پەرەسەندن و پێش خستنی خێرایی ١٠٠م:
١٠*١٠٠م واتە دەجار ١٠٠م دووبارە بكەوە لە نێوان هەر جارێك پشوویەکی گونجاو وەر بگرە ، کاتێکیش گەیشتیتە دۆخی ھێور بونەوە جاری دووەم دووبارە دەست پێبكەرەوە.

خێرایی پەیوەندی بەپەرەپێدانی ھێزەوە هەیە،
باشترین ڕێگا بۆ پەرەپێدانی هێزی تەقەینەوەیە (القوة النفجارية)
شێوازی پیاكێشانە (الطريقة الضاربة) (take off)

نمونە:
بازدان بۆ سەر سندوقێک و چوونە خوارەوە و پاشان بازدان بۆ سەر سندوقێکی تر.

باش نییە کێش بەکار بهێنێت بۆ ڕاكێشان و ڕاکردن لە قۆناغی پێشبڕکێدا (فترة المنافسات)
لەكاتی ڕاھێنان ڕاھێنان لەسەرهێڵی ڕاست (مستقيم) بكه چون ڕاكردن لە ناوچەی چەماوە قەوس لەدرێژی ھەنگاو كەم دەكاتەوە.
ڕەنج قادر(ڕاھێنەری نێودەڵەتی یارییە بەھێزكان و توانای جەستەی ڕاھێنەر لە ھەڵبژاردەی عێراق)

په‌یوه‌ندی دار

Close