هەواڵ

دوو پاڵەوانی سی ئێف ئێڵ دەبنە جێی سەرنجی وەرزشکاران


لەخولێکی تیپە میلیەکان لە شارۆچکەی تەق تەق شاندێکی ناوەندی وەرزشی کوردستان بەسەرۆکایەتی هیمداد عەلی سەرۆک لەگەڵ هاوار مەلا محەمەدی ئەستێرەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و هەردوو پاڵەوانی ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵ) لەیاری ئێم ئێم ئەی (محەمەد تاڵەبانی و ڕامیار لوقمان) وەك میوان ئامادەی یارییەکە بوون.
لەیاریگاکەدا لەگەڵ هاوار مەلا محەمەدی ئەستێرەی تۆپی پێدا، هەردوو پاڵەوانەکەی سی ئێف ئێڵ بوون بە جێگەی سەرنجی بەشێك لەئامادەبوان و داوای وێنەی یادگاریان لێ دەکردن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئیڤێنتەکەی ناوەندی وەرزشی کوردستان بوەتە هۆکاری دەرکەوتنی زیاتری یاریزانە کوردەکانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی زیاتر بەو جۆرە ئیشانە دەکرێت لەداهاتوودا ئەستێرەی دیکەی ناوخۆیی و جیهانی دروست بکرێت.