هەواڵ
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەیانەی نەورۆز دەکات

بەڕێزان یاریزانان و ستافى یانەى وەرزشی نەورۆز
بەبۆنەى گەیشتنتان بە خولى نایابی عێراق، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەى یاریزانان و ستافى یانەى وەرزشی نەورۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.
بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بۆ یانەی نەورۆز مایەى شانازییە بۆ شارە حەیاتەکە و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەکە و وەرزشدۆستانی سلێمانی دەکەم.
ئەم دەستکەوتەى یانەی نەورۆز دەرەنجامی مەشق و هەوڵى بەردەوام و رکابەریی توندی وەرزشی بووە، هیواخوازم ئێوە و یانەکانی دیکەی کوردستان لەسەرکەوتندابن و بەردەوام بن لەبەدەستهێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاتر .
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
