هەواڵ

C F L گەڕایەوە

سی ئێف ئێڵ گەڕایەوە
دوای سەرکەوتنە گەورەکەی پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز ( سی ئێف ئێڵ) کەبۆ یاری (ئێم ئێم ئەی) هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان بەبەشداری ۲٠ یاریزانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ناوەندی وەرزشی کوردستان چاپی دوەمی کێبڕکێکە ئەنجام دەدات.
پاڵەوانێتی ئەمجارە لەشانۆی ڕۆمانی لەناو پارکی هەواری شار بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات و بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی دەکرێت و چەند یاریزانێکی نێودەوڵەتیش دێنە سلێمانی و بەشدار دەبن.
سەرچاوەیەك لەناوەندی وەرزشی کوردستان ئاشکرای کرد کەلەپاڵ پاڵەوانە کوردەکان چەند یاریزانانێکی (فەرەنسی و لوبنانی وسوری) بەشدارن و چەند کۆمپانیایەکی گەورەی نێودەوڵەتی لە ئێم ئێم ئەی چاودێری یاریزانە بەشدارەکان دەکەن و کێبڕکێکەش لەکۆتایی ئەم مانگەو لەڕۆژی ۳٠ ی مانگ دەکرێت.
جێی باسە لە سی ئێف ئێڵی یەکەمەوە دوو یاریزانی کوردی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی دوو پاڵەوانێتی وڵاتانی بەحرەین و لوبنان کران و لەوێ بەشداربون.
چاوەڕێ دەکرێت بۆ (سی ئێف ئێڵی ۲ ) چەندین کەسایەتی وەرزشیی ئێم ئێم ئەی لەشاری سلێمانی ئامادەبن.