هەواڵ

دڵزار حەمەساڵح یەكەمین كوردە 3 بڕوانامەی نێودەوڵەتی شەترەنج بەدەست دەهێنێت


بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی (FIDE) د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزا=د بەشداری سیمینارێكی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا دەكات و سەركەوتوو دەبێت لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی و بەمەش دەبێتە یەكەمین كورد كە 3 بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەبێت.
لەرێگای ئۆنلاین و لەماوەی نێوان 28تا 31ی تەمموزی 2021 ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی نیودەوڵەتی بەچاودێری راستەوخۆی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی سیمینارێك بەڕێوەچوو، كە لە دەستپیكدا هشام ئەلتاهر ئەمینداری گشتی یەكێتی شەترەنجی ئاسیا و سۆلاكۆگلو ئۆزگور سەرۆكی چالاكییەكانی یەكیتی ناوبرا و كاستۆ ئەبۆندۆ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی ئاسیا و مهرداد باهلیفان زادە ئەمینداری لیژنەی بنەماكانی یەكیتی ئاسیا ئامادەبوون، مەهدی عەبدوڵرەحیم سەرۆكی لیژنەی ینەماكانی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی و سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان سیمینارەكەیان بەڕێوەبرد و تیایدا دڵزار حەمەساڵح كە تاكە كوردێك بوو لەنێو 12 وڵات بەشداری كردبوو توانی سەركەوتوو بیت و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، بەمەش ناوبرا.
جێی باسە د. دڵزار حەمەساڵح بووە خاوەنی 3 بروانامەی نێودەوڵەتی وەك بڕوانامەی راهێنەرایەتی و ناوبژیوانی و رێكخەر و لەماوەی رابردوودا چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی عێراق، تونس، رووسیا، هەنگاریا، هەروەها تاكە رێكخەریشە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق زۆرترین پاڵەوانێتی نێودەولەتی و نیشتمانی ریكخستووە كە 70 پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بوو.

هەوار مورتکە_هەولێر