هەواڵ

گرەیت مۆتۆر سپۆرت

‏Great motor sport گرەیت مۆتۆر سپۆرت

گەورەترین ئیڤێنتی پشبڕکێی ئۆتۆمبێل لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی وەرزشی کوردستان لەنوێترین ئیڤێنتیدا بەسپۆنسەری سەرەکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان گەورەترین ئیڤێنتی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل (دریفت) لەپارکی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدات.
لەم ئیڤێنتەشدا دەزگای میدیایی کوردسات چالاکیەکە دەگەیەنێتە بینەران و سپۆنسەری میدیایی دەکات، هاوکات شۆفێرانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق كێبڕکێ دەکەن و جوانترین نمایش پیشانی ئامادەبوان دەدەن .
لەگەڵ میوانە تایبەتەکاندا (ڕافت هارونی) ئەردەنی و پاڵەوانی نێودەوڵەتی وەك چاودێرێکی دەرەکی بۆ ئیڤێنتەکەی سلێمانی ئامادە دەبێت و لێرەشەوە هەلی بەشداری دەرەکی بۆ شۆفێرانی ناوخۆ دێتە پێش.
ئیڤێنتەکە سەعات 2 تا 7 ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27_8_2021 ئەنجام دەدرێت.