چالاكی ناوه‌ند

چالاکی و دەستکەوتەکانی ناوەندی وەرزشی کوردستان ساڵی بۆ 2021

چالاکی و دەستکەوتەکانی ناوەندی وەرزشی کوردستان ساڵی بۆ 2021، ساڵی رابردوو ناوەندەکەمان بەڕێوەبردنی چەند ئیڤێنتێکی وەرزشی جیهانی و ئەنجامدانی چالاکی نێوخۆیی لە ئەستۆگرتووە

دامەزراندنی براند و گروپی بچوك لەبەشەکانی وەرزش، بەتایبەت سەرنجی ئێمە لەسەر ئەو وەرزشانە بووە کە پشتگوێخراون، بەڵام ھاندەرێکی زۆریان ھەیە، گرنگیدان بەیاریە تاکیەکان بەئامانجی ئاسانکاری بۆ دروستبوونی ئەسێرەی وەرزشی، بەراورد بە وەرزش کۆیەکان.

زۆرجار دەوترێت بۆچی بەتەنھا گرینگی بە یاریە تاکیەکان یان ھونەرە بەرگرییەکان دەدرێت؟ ئەمەش بەهۆی تێچوی یاری و بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکانە چونکە توانای ئێمە سنوردارە.

لەساڵی 2021دا ناوەندی وەرزشی کوردستان چوار ئیڤێنتی جیھانی بەرێوە بردووە، لەگەڵ چەند چالاکیەی لۆکاڵی کە گرینگی خۆیان ھەبووە، ھەوڵ دەدەین بەش بەش باسیان بکەین.

CFL = cage fighting league

شەڕ کەرانی ناو قەفەس

یاری MMA ئەم جۆرە ھونەرە لە کوردستاندا ھاندەر و یاریزانی زۆر خواستی لەسەرە، یەکەم ئیڤێنتی CFL لە بەرواری 30/01/2021 لەشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھاندەرێکی زۆر بەرێوەچوو.

دەستکەوتی CFL چی بوو؟

دوای ئیڤێنتێكە یاریزانەکان لە پێگەی ڕەسمی mma لە وڵاتی ئەمریکا ڕیکۆردیان بۆ نوسرا، بەمشێوەیەش CFL بوو بە پێگەیەکی ڕەسمی لەسەر ئاستی جیھان، لەرێگەی ئەم پێگەیەوە بە ھاوکاری یاریزانی بەتوانای کورد ئالان عمر یاریزانی بوارەکە، یەکێک لە یاریزانەکانی بەناوی محمد قەرەداخی کە براوەی ئیڤێنتەکە بوو بانگێشتی برەیڤ ٤٨ کرا لە بەحرەین، ھەروەھا گرێبەستی بە بڕی ٤٠٠٠ چوار ھەزار دۆلار پێشکەشکرا، بەڵام بەھۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری بکات، لەجێگەی ئەو ڕامیار لوقمان کە بە گرێبەستی بڕی ٢٠٠٠ دوو ھەزار دۆلار دیاریکرا، بەوھۆیەوە وەفدێکمان بۆ ولاتی بەحرەین بۆ بەشداری کردن لە برەیڤ٤٨ بەرێکەوتین، یاریزانەکەمان دوای پشاندانی ئاستێکی باش بڕە پارەکەی وەرگرت و گەرایەوە کوردستان. دواتر دوو یاریزانیتر بەناوەکانی نامو فازل و محمد زارعی لەوڵاتی لبنان بەشداریان لە ئیڤێنتی HFC کرد، ھەردوو یاریزان ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.

CFL2

شەڕکەرانی ناوقەفەسی ٢

لەم ئیڤێنتەدا چەندین یاریزانی بەتوانا بەشداریان کرد، دەستکەوتی زۆر گەورە بەدەستھات، نامۆ فازیل لە سفرەوە بۆ تۆمار کردنی ڕیکۆدی لە ساڵی 2021 بو بە ٣*٠ واتا لەم ساڵدا سێ سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، بەمەش بوو بە 41 چل و یەکەمین یاریزانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەکۆی 161 یاریزان، ھەروەھا گۆران محمد لەکێشی قورس لەکۆی 51 یاریزان بوو بە 31 سی و یەکەمینی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. لەئیستادا تیمی CFL لەپەیوەندیدان تا لەساڵی 2022 زۆرترین یاریزانمام لە ئیڤێنتە نێودەوڵەتیەکان بەشداربن.

GMS = great motor sport

دامەزراندنی گورپێکیتر بەناوی GMS ئەم گروپە ئیڤێنت بۆ بەشەکانی ئوتۆمبێل و ماتورسکیل رێکدەخات، یەکەم ئیڤێنتی خۆی لە بەرواری 27-08-2022 لە گەراجی زانکۆی سلێمانی بەرێکرد، ئەم ئیڤێنتە بە چاودێری ناوبژوانی نێودەوڵەتی رافت ھارون بە بەشداری ٢٠ ئۆتۆمبیل و شۆفێری دریفت بەرێوەچوو، ھەروەھا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق (عدنان درجال) ئامادەی چالاکیەکە بوو. بەرنامەمان ھەیە بۆ سالی داھاتوو GMS2 بەرێبکەین.

RFL = ring Fighting league

شەڕکەرانی ناو ڕینگ

ئەم گروپە لە بەشەکانی ھونەرە بەرگریەکان( kick boxing, muy tahi, kung fu sanda, boxing) پێکھاتووە، یەکەم چالاکی خۆی لە شاری کەلار بەھاوبەشی لەگەل رێکخراوێکی ایرانی بەێکرد، لەچالاکیەکەدا چەند یاریزانێکی کورد بەشداریان کرد،

دواتر لە چالاکیەکی نوێدا ئەم گروپە ئیڤنتێکی نێودەوڵەتی بۆ بەشەکانی ڕێکخست، لە ئیڤێنتەکەدا ١٣ سیانزە یاری بەرێوەچوو کە ١٢ یاریزانی کورد بەرامبەر بە ١٢ یاریزانی نێودەوڵەتی یاریان کرد.

لەئێستا لە پەیوەندیداین لەگەل ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ بەشداری کردنی یاریزانە سەرکەوتووەکان لە ئیڤێنتە جیھانیەکان بۆ ساڵی٢٠٢٢.

ئەنجامدانی سمینارێك لە لەھەولێر

بە نێودەوڵەتی کردنی وەرزشی کوردستان ناونیشانی سمینارێك بوو بۆ م. زانا قادر لە ھۆتێلی نێودەوڵەتی ھەولێر ، لە سمینارەکەدا ڕوونکرایەوە کە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت وەک ھەرێمێک بەشداری لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان بکات. ھاوکاری چەندین یانەی وەرزشی و وەرزشکارمان کردووە، ھەرچەندە ھیچ بڕە پارەیەکمان لەبەر دەست نیە وەک نەسریە بەلام لەرێگەی پەیوەندیەکانمان ھاوکاریمان بۆ پەیدا کردووە.

سوپاس بۆ ھەموو ئەو کۆمپانیایانەی ھاوکار بوون، بەتایبەت ئەگەر گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان نەبوایە ئاسان نەبوو ئەم چالاکیانە بەڕێوە ببەین..