یاریزانێكی به‌ناوبانگی كورد شهر ده‌كات

بڕیارە یاریزانی ناوداری کورد لە ڕێکخراوی UFC یاری بکات، لە یاری جەنگی شەرە تێکەڵاوەکان، یاریەکە لەشاری ئه‌بوو زه‌بی وڵاتی ایماڕات لە بەرواری ١١/٠٧/٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت.

ماکوان ئەمیرخانی یاریزانێکی كوردە له‌دایك بووی ٨/١١/١٩٨٨ شاری كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە، ماکوان لە ته‌مه‌نی منالیاوه كۆچی كردووه بۆ وڵاتی فینله‌ندا، ئەمیرخانی هه‌ر زوو ده‌ستی كردوه به یاری زۆرانبازی ،دواتر لەئێم ئێم ئه‌ی (یاریه جه‌نگیه تێكه‌ڵاوه‌كان) یاری کردووە، ناوبرا خاوه‌نی ١٩ یاریه ١٥ بردنه‌وه ٤ دۆرانی ھەیە.
ھاوکات ماكوان له هه‌مان تیمی( كۆنهرمهگریگۆر )له وڵاتی ئیرله‌ندا مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌كات، تیمەکەی ماکوان یەکێکە لەبەناوبانگترین تیمەکان بەناوی (ئێس بی جی) ھەروەھا هه‌مان ڕاهێنه‌ری كۆنه‌ر ی هه‌یه كه ناوی (جۆنكاڤانایه)، جۆنکاڤانایە ڕۆڵێکی گرینگی بینیووە لە پێگەیاندنی کۆرنەر.

شه‌ركه‌ری كورد و به‌توانا ی (یوئێف سی) (ماكوان ئه‌میرخانی) به‌رامبه‌ر یاریزانی سكۆتله‌ندی (دانی هێنری) یاری ئه‌كات له وه‌زنی ٦٥ كیلۆ گرام.
(یوئێفسی ٢٥١) ناوی ئیڤێنتهكهیه، وه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئیڤێنته‌كانی ئه‌مساڵی یوئێفسی كه (ماكوان ئه‌میرخانی) بەرامبەر یاریزانێکی سکۆتلەندی تێیدا به‌شداره.