هەواڵ
ئوسامه له‌سێ وه‌رزدا سه‌د یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رۆژى 16ى حوزه‌یرانى 2020 ئوسامه ره‌شید-ى یاریزانى پیشه‌گه‌رى كوردى دانیشتووى هۆڵه‌ندا یارى ژماره 100ى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى ئه‌نجامدا كه له‌وه‌رزى 2017-2018ه‌وه یارى بۆ یانه‌كه ده‌دات.
ئوسامه جه‌بار شه‌فیق ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له‌دایكبووى شارى كه‌ركوكى كوردانه، یارى ژماره 100ى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پۆرتیمۆنینسى ئه‌نجامدا و توانى گۆڵى یه‌كسانبوونى 1-1 بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و گره‌وى باشترین یاریزانى یارییه‌كه بباته‌وه.
یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالی بۆ رێزلێنان له‌م ناوه‌ڕاستكاره بهئهزموونهى كورد كه كاپتنى یانه‌كه‌یان خه‌ڵاتى تایبه‌تى به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى یارى ژماره 100 پێبه‌خشى و وێنه‌یه‌كى ئوسامه-یان بڵاوكردۆته‌وه كه ژماره 100 و سێ وینه‌ى یاریزانه كورده‌كه‌ى تێدایه و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئوسامه (100 یارى، 24 گۆڵ، دووجار بووه‌ته باشترین گۆڵكهرى خولى یه‌كه‌م، 7993 خولهك یارى كردووه).
شایه‌نى باسه ئه‌و 100 یارییه‌ى تائێستا ئوسامه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئه‌نجامیداوه له‌وه‌رزه‌كانى (2017-2018، 2018-2019، 2019-2020) بووه، (46 یارى) له‌خولى نایابى یانه‌كانى پۆرتوگال و (42 یارى) له‌خولى پله دووى یانه‌كانى پۆرتوگال و (5 یارى) له‌جامى خولى یانه‌كانى پۆرتوگال و (7 یارى) له‌خولى جامى یانه‌كانى پۆرتوگال بووه.
