كۆستا داوای ١٥ملێۆن دۆلار ئه‌كات له ufc

پاولۆ كۆستای ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی به‌ره‌گه‌ز به‌رازیلی و یاریزانی ئێم ئێم ئه‌ی mma كه له‌كێشی ٨٥ كیلۆگرام یاری ده‌كات و له‌ریزبه‌ندی دووەمدا دێت له ی‌و ئێف سی ufc له‌ئێستادا له‌كۆی ١٢ یاری هیچ دۆرانێكی نیه و بریار وایه به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌و كێشه یاری بكات ئه‌ویش ئیسرایل ئهدێسانیای نیوزله‌ندی به‌ره‌گه‌ز نێجیریه له كۆی ١٩ یاری هیچ دۆڕانێكی نیه.


پاولۆ و ئهدێسانیا ڕکابەرێکی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوانیاندا و زۆر كات نزیك بووه له‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌س رووبه‌رووی یه‌ك ببنه‌وه
له ئێستادا ی‌و ئێف سی پلانی داناوه كه به‌رنامه‌ی tuf ئه‌نجام بدەن كه ئه‌م بارنامه‌یه بینه‌رێكی زۆر كۆ ئه‌كاته‌وه و به‌هۆی ئهودژایهتیهی نیوانیان بینه‌رێكی باشی ئه‌بێت

تی ی‌و ئێف tuf به‌رنامه‌یه‌كه كه دوو یاریزانی یوئێف سی ده‌بنه راهێنه‌ر وو هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ند یاریزانێكی لاوی ده‌درێته ده‌ست له كێشه جیاوازه‌كان له‌یه‌ك ماڵدا ده‌ژین و به‌رده‌وام راهێنان ده‌كه‌ن و روو به‌رووی تیمی به‌رامبه‌ر ده‌بنه‌وه و له كۆتایدا براوه له‌گه‌ل یوئێف سی كۆنتراكت ده‌كات و ده‌بێته یاریزانی رێكخراوه‌كه و دوای ئه‌مه‌ش دوو راهێنه‌ره كه له ئیڤێنتێكی گه‌وره‌دا روو به‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
وه پاولۆ كه ئه‌مه‌ی بیست وتی من ١٥ ملێۆن دۆلارم ئه‌وێت بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌كه كه ئه‌مه له ئێستادا باوه له‌نێو یاریزانانی ی‌و ئێف سی ufc