هەواڵ

چیا بەشێوازێکی تایبەت جامی سلێمانی پێشکەش کرد


دوای بەدەست هێنانی جامی تیپە
میللیەکانی سلێمانی، تیپی چیا نازناوەکەی لەسەر شێوازێکی تایبەت پێشکەش کرد.
دوێنێ پێنج شەممە لەیاری کۆتایی خولی تیپە میللیەکانی سلێمانی بۆ یاریگای بچوک، تیپی چیا توانی سەرکەوتن بەسەر تیپی لاوانی ئاشتی تۆماربکات و ببێتە خاوەنی جامی خولەک.
دوای بردنەوەی جامەکەو گێڕانەوەی بۆ بارەگای تیپەکە، سەرجەم ستافەکەیان بەستایلێکی جیاواز سڵاویان بۆ کەسێکی نزیک لەخۆیان بەناوی (شێخ سدیق) ناردو جامەکەیان پێشکەش کرد، کە پەیجی تایبەتی چیا نوسیویەتی هێندەی بەرزی دەستەکان ئەم سەرکەوتنە پێشکەشە بەتۆی ئەزیزو خاوەنی چیا.
جێی باسە، چیا یەکێکە لەتیپە میللیە دێرینەکانی سلێمانی و چەندین یاریزانی ئاست بەرزی یانەکانی کوردستان لەڕیزەکانیدا یاری دەکات و خاوەنی بارەگاو یاریگای خۆیەتی.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close