هەواڵ
كلوب پروچ هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى ده‌فرۆشێت و چاوى یانه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نساى له‌سه‌ره


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پێده‌چێ یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ)ى به‌لژیكایی كاوه ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران بفرۆشێت و یانه‌یه‌كى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى فه‌ڕه‌نسا-ش چاوى بڕیوه‌ته تواناكانى.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى وه‌رزشى به‌لژیكا كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه‌ساڵى 2018ى رابردوو یانه‌ى بروچ-ى به‌شدار له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ) به‌بڕى پێنج ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى هاونیشتمانى كڕى، بێشك به‌نیازه بیفرۆشێت و فرۆشتنیشى پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، له‌به‌لژیكا یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا نایه‌وێ یاریزانى ناوبراو له‌یانه‌ى بروچ بكڕێته‌وه، به‌ڵام نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌ك وه‌رزى 2019-2020 و بۆ وه‌رزى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌شێوه‌ى خواستن یارییان بۆ بكات، به‌و پێیه‌ى وه‌رزى پێشوو ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵیاندا پێشكه‌ش كرد و توانى له 26 یاریدا 14 گۆڵ تۆمار و 5 گۆڵى تریش سازبكات.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى وه‌رزشى فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ى نانت كه له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى فه‌ڕه‌نسا ركابه‌ریی ده‌كات، بۆ وه‌رزى داهاتووى خوله‌كه 2020-2021 كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى یانه‌ى بروچ-ى به‌لژیكایی كردۆته بژارده‌ى سه‌ره‌كى خۆى تا بیگوازێته‌وه ریزه‌كانى، چونكه یانه‌كه پێویستى بههێرشبهرێكى تر هه‌یه تا ریزه‌كانى پێ تۆكمه بكات.
