هەواڵ

دوو وەرزشکاری سلێمانی کۆرۆنا تێدەپەڕێنن

لەگەڵ تەشەنەسەندنی بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک وەرزشکاری کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی دووچاری ڤایرۆسەکە بوون هەندێکیان توانیویانە دۆخەکە تێپەڕێنن و لەو نێوەندەشدا دوو وەرزشکاری دیاری شاری سلێمانی باشبوونی دۆخی تەندروستی خۆیان رادەگەیەنن.

هەریەکە لەکامیل شێخ جەلال و سەباح رەزا ئەوەیان بۆ کورد سپۆرت دووپاتکردەوە کەتاڕادەیەک توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵببن و دۆخیان بەرەو باشبوون ئەچێت.

سەباح ڕەزا یەکێکە لەداوەرە دیارەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ساڵانە چەندین یاریی گرنگ لەهەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەبات، کامیل شێخ جەلال-یش یەکێکە لەیاریزانە دێرین و ناسراوەکانی تۆپی پێی سلێمانی و کوردستان، لەکاری راهێنەرایەتیشدا ئەزموونی باشی هەیە، ئێستاش سەرپەرشتیاری تیپی میللی زێوێ-یە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close