هەواڵ
ئێرینی کورد به‌گۆڵێك هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌ى پاختاكور كرد


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبهكستاندا به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى یانه‌ى پاختاكور بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌سته‌به‌ركرد و قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى كرده‌وه.
رۆژى 19-6-2020 یانه‌ى پاختاكور له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (پاختاكور) له‌شارى تاشكه‌ند و له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان-ى ساڵى 2020دا، میواندارى له‌یانه‌ى بونیۆدكۆر كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى تاكهلایهنهدا كه باڵاده‌ستى یانه‌ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌رى به‌ئاست و به‌ئه‌نجام تێدا به‌دیكرا، به‌پێنج گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر براوه‌بوو، به‌مه‌ش تۆڵه‌ى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌ى 0-1ى به‌یانه‌ى سۆگدیانا جیزك كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى كاتیش گه‌یشته‌وه پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه به 12 خاڵ له 5 یارى (4 بردنه‌وه و 1 دۆڕاندن) و (14-3 گۆڵ).
له‌یارییه‌كه‌دا ئێرین-ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا كه‌ته‌مه‌نى 32 ساڵه به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى تا خوله‌كى 62 به‌شدارى كرد و له‌خوله‌كى 45ى كۆتایی نیوه‌ى یه‌كه‌مدا گۆڵى چواره‌مى یانه‌ى پاختاكور-ى كرد كه دووه‌م گۆڵى خۆى بوو له‌خوله‌كه‌دا تۆمارى بكات، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 5 یارى و 249 خولهك یارى كردن‌دا و 1 گۆڵیشى سازكردووه.
