هەواڵ

پاشا سوید جێناهێڵێت

کاپتنەکەی پێشوی داڵکورد لەخولی سویدی دەمێنێتەوە
دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک لەریزەکانی یانەی داڵکورد یاری کردو کاپتنی یانەکە بوو، سەرەنجام وەرزی پێشوو یانەی داڵکوردو پێشڕەو عەزیزی کۆتاییان بەبۆندەکەیان هێنا.

لای خۆیەوە پاشا کەنازناوی کاپتنە کوردەکەیە، لەلێدوانێکیدا بۆ کوردسپۆرت وتی: دەمەوێت لەیاری کردن بەردەوام بم، بۆیە پەیوەندیم کردوە بە یانەی ڤاسالوندەوەو لەخولی سویدی لەوێ یاری دەکەم.
جێی باسە پاشای بەرگریکار تەمەنی ۳۲ ساڵەو پێشتر لەشارەکانی سلێمانی وهەولێر ژیاوەو چەند وەرزێک پێش ئێستاش لەخولی تۆپی پێی نایابی کوردستان بۆ یانەی زێرەڤانی یاری کرد.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close