هەواڵ

كۆرۆنا ئیپس ناچاردەكات كۆنگرەی 83یەمینی بە ئۆنلاین بەرێوەببات


دوای 96 ساڵ لەدامەزراندنی 83یەمین كۆنگرەی ئپیس بە ئۆنلاین دەبێت
دوای 96ساڵ بە هۆی كۆرۆنا یەكەم كۆنگرەی ئەلیكتڕۆنی ئیپس بەرێوەدەچێت
زاگرۆس نانەكەلی
وابڕیارە لە 2/7/2020 ولەدوای 96 مین ساڵ كۆنگرەی ئیپس بۆ یەكەمجار بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە ئۆنلاین بەشێوازی ئەلیكتڕۆنی بەرێوەبچێت، كۆنگرەی ئپیس لەرێگای ماڵپەری (زووم .كۆم) بەرێوە دەچێت،بڕیاریشە لەرۆژانی داهاتوو بانگهێشت نامەكە بڵاوبكرێتەوە تا ئەندامانی ئیپس وسەرۆكی رۆژنامەنووسانی وەرزشی وڵاتان راستەوخۆ بەشداربن بن بە ئۆنلاین،بۆیە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیپس ناچار دەكات كەكۆنگرەی (83) یەمین بە ئۆنلاین بەرێوەببات و ببێتە یەكەمجار لە مێژووی ئیپس بەم شێویە بەرێوەبچێت.
ئامانجی و بەرنامەی كۆنگرە كە باسی لێدەكرێت،ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر سەربەخۆی وئازادی و داهاتووی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان دەبێت؟،جێگای ئاماژەپێكردنە ئیپس لەكۆنگرەی یەكەم لە رێكەوتی 1تا 3/7/1924 لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەرێوەچوو،بەم بۆنەیەوە رۆژی دامەزراندنی ئیپس و رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كرایە 2/7 هەموو ساڵێك.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close