هاوپۆلنهكراو
ئەحمەد ڕازی بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەناو لەشیدا بەڕێژەیەكی زۆر دواجار ئەحمەد ڕازی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق و خاوەنی تاكە گۆڵی وڵاتەكەی لەسەرجەم مۆندیالەكان كۆچی دوایی كرد.
ئەحمەد ڕازی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەگومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەی كرد و دەركەوت دووچاربووە، سەرەتا دۆخی باش بوو لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی نەخۆشخانەی جێھێشت، بەڵام دواتر بەزۆری ھاوڕێیان و دۆستانی ڕازیكرا بچێتەوە نەخۆشخانە.
دوای گەڕانەوەی بۆ نەخۆشخانە و دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك ھەوڵدرا ئەحمەد ڕازی بنێردرێت بۆ یەكێك لەوڵاتەكانی ئوردون یاخود ئیمارات، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا و ئەو ئەستێرەیە گیانی سپارد.

