هەواڵ
کارمەندێکی نوێنەرایتی سلێمانی ئۆڵۆمپی کۆچی دوایی کرد
حاجی کەمال غەفوور وەرزشکاری دێرین و کارمەند لەنوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
حاجی کەمال یەکێک بوو لەكارمەندەکانی نوێنەرایەتی کەساڵانێکی زۆرە خزمەت بەوەرزش دەکات و بەوتەی یەکێکی نزیک لەکۆچکردوو، هەفتەی ڕابردوو جەڵتەی دڵ لێی داوەو ئەمرۆ کۆچی دوایی کردوە.
