ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى خولى پۆرتوگال ناوى چووه تیپى خه‌ونه‌كانه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئوسامه ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تى كورد و كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا پاش پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز لهدوایارى یانه‌كه‌یدا له‌هه‌فته‌ى 27ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال-دا، ناوى چووه تیپى خه‌ونه‌كانى ههفتهكهوه.
كاپتن ئوسامه ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له‌یارى هه‌فته‌ى 27ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى پۆرتوگال به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پۆرتیمۆنینسى توانى له‌خوله‌كى 82دا بهپهناڵتى گۆڵى به‌رامبه‌رى 1-1 بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات و یانه‌كه‌ى له‌دۆڕاندن رزگار بكات، به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌یارییه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد رۆژى 16-6-2020 له‌لایه‌ن رابیته‌ى یاریزانانى خوله‌كه‌وه به‌باشترین یاریزانى یارییه‌كه دیارى كرا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى هه‌واڵێكى وێبسایتى realfevrpt ناوى له‌نێو لیستى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى 27ى خوله‌كه دایه كه به(تیپى خهونهكان-دریم تیم) داده‌نرێت.
شایه‌نى باسه كاپتن ئوسامه ره‌شید تائێستا له‌یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه 2019-2020ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگالدا، 21 یارى كردووه و 1591 خولهك یارى كردووه و توانیویه‌تى 2 گۆڵ تۆمار و 1 گۆڵى تریش سازبكات و له‌وه‌رزى 2017-2018ه‌وه تائێستا (100) یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌خوله جیاوازه‌كانى سه‌ر ئاستى یانه‌كانى پۆرتوگال ئه‌نجامداوه و له 40 یاریشدا شاره‌ى كاپتنى به‌ستووه و سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كردووه.
