هەواڵ

ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ دووه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى كرواتیا سازكرد


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
موحه‌مه‌د مه‌هدى مه‌هدیخانى-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى و نێوده‌وڵه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى ئێران دووه‌م گۆڵى خۆى له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڤارازدین سازكرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى سێ گۆڵ و سێ خالیشیان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى.

رۆژى 20ى حوزه‌یرانى 2020 یانه‌ى ڤارازدین-ى كرواتى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا له‌یاریگاى ڤارتسیك له‌شارى ڤارازدین میواندارى له‌یانه‌ى ئێسترا 1961 كرد و سه‌ره‌نجامیش به‌ سێ گۆڵى بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌كى به‌نرخى ده‌سته‌به‌ركرد و خانه‌یه‌كى تریش له‌ناوچه‌ى سوورى ریزبه‌ندى (ناوچه‌ى دابه‌زین) دووركه‌وته‌وه‌.

له‌یارییه‌كه‌دا موحه‌مه‌د مه‌هدى مه‌هدیخانى-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌خوله‌كى 81 دا هاته‌ نێو كه‌شى یارییه‌كه‌ كه‌ یانه‌كه‌ى 1-0 له‌پێشه‌وه‌بوو، پاش پێنج خوله‌ك یارى كردن و له‌خوله‌كى 85دا پاسێكى زۆر جوانى دا به‌ درۆزدیك-ى هاوڕێى و ئه‌میش گۆڵى دووه‌مى بۆ یانه‌ى ڤارازدین پێ تۆماركرد و له‌خوله‌كى 90+5دا یانه‌كه‌ى گۆڵى سێیه‌میشى كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى 3-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌ و له‌خانه‌ى نۆیه‌مه‌وه‌ گه‌یشته‌ خانه‌ى هه‌شته‌م به‌ 24 خاڵ.

مه‌هدى مه‌هدیخانى ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌درێسى ژماره‌ 77 توانى بۆ جارى دووه‌م گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى له‌خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كرواتیا سازبكات، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 15 یارى و 534 خوله‌ك یارى كردن، جگه‌ له‌مه‌ش له‌خولى جامى یانه‌كانى كرواتیادا خاوه‌نى 1 گۆڵه‌ له‌ 2 یاری و 101 خوله‌ك یاریدا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close